1978
- چەند پێشمەرگەیەکی هەرێمى(١) کە بەئیجازە چووبوونەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان لەنزیک پاڵانیا(هەڵەبجە) تووشی گەلە جاشێک بوون، جاشەکانیان هەتا بەڵخە راونا.
1978
- هێزێکی دوژمن هەڵیانکوتایەسەر شاخى ئاسۆس، مەفرەزەکانی هەرێمى(٤)بەرگریان لێکرد.
1978
- دوو پێشمەرگەی هەرێمى(٦) کە بەئیجازە چووبوونەوە ناوچەکەی خۆیان، تووشی زیلێکی سەربازی بوون، لێیاندان و هەرچییەکی تیا‌بوو کوژران.
1979
- دوژمن بەهێزێکی بەربڵاوەوە هێرشی کردەسەر گوندی(ئەستێڵ) لەناوچەی قەرەداغ، مەفرەزەیەکی کەرتی قەرەداغ بەرەنگاری هێرشەکەی دوژمن بوونەوەو شەڕێکی دوو کاتژمێریان لەگەڵ کردن، زیانی دوژمن دوو سەرباز کوژران و سێ سەربازیش برینداربوون.
1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) چوونە ئۆردوگای شانەدەری و تووشی دوژمن بوون و شەڕێکی دوو کاتژمێریان لەگەڵ کردن. زیانی دوژمن یەک رەئیس عورەفا و دوو سەرباز کوژران.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی گەڵاڵە، هێرشێکی پاڵەوانانەی کردەسەر فەوجی گەڵاڵە و بەئاڕبیجی و چەکی سووک لێیاندان، زیانی دوژمن پێنج سەرباز کوژران و چواریتریش برینداربوون.
1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) لەناوچەى شارەزوور لەدوو کەمپاینیاندا و تێکیانشکاندن.
1980
- له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی، یه‌كه‌مین دادگای شۆڕش دامه‌زرا.
1987
- شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(2)و هێزه‌كانی دوژمن له‌ده‌وروبه‌ری سورداش روویدا كه بووه‌هۆی كوژرانی(62) سه‌رباز و گرتنی(2) ره‌بیه.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(3) له‌ناوشاری هه‌ولێردا تاوانبارێكیان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی پارێزگاری له‌دۆڵی شه‌هیدان، سه‌ربازگه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریان تۆپبارانكرد.
1992
- له‌سه‌ر راسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاسای حزبه‌كان و یاساى رۆژنامه‌گه‌ریی دەنگى کۆتای‌یان لەسەردرا.
1998
- به‌ڕێز پا‌تریاك"مار رۆفائیل بیداویت" سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدان له‌جیهان و وه‌فده هاوڕێكه‌ی گه‌یشتنه سلێمانی.
بابەتی زیاتر