1976
- تاقمێک لەجاشەکانی قیادە مۆقەتەى خائین بەسەرکردایەتی عەبدول رەمەزان، مەحمود گویی، یوسف گویی(١٨) پێشمەرگەى گیراوی مەفرەزەکانی شەهیدان عزت و عومەر ئەدەنەپێش بەرەو ئەشکەوتی پاڤێ نزیک گوندی مەرگەى دەڤەرى بادینان، لەوێدا کۆیان ئەکەنەوە و گولەبارانیان ئەکەن و تەرمەکانیان لە ئەشکەوتەکەدا بەجێئەهێڵن کە ئەمە ناوی هەندێکیانە..
سابیر عەرەق عبدی(زەممار) حمید تعلو( زەممار) عەلی حەسەن خالید(زەممار) حسێن تەمەر قاسم(زەممار) یاسین حامد یوسف(زەممار) مستەفا حەسەن عومەر(زەممار) رەمەزان ئەحمەد حەسەن(زەممار) ئەحمەد عەرجەف خالید(زەممار) محەمەد حاجی ئەحمەد(زەممار) ئەحمەد عەبو حاجی(زەممار) عەلی ئەحمەد محەمەد ئەمین(زەممار) بەدەن سیدو یەزیدی(شەنگار) تەها عومەر سەعید(دهۆک) فوئاد موسڵح ساڵح(کۆیە) ئەحمەد محەمەد عومەر(زاخۆ).
1977
- شه‌ڕی باڕۆیی گه‌وره له‌نێوان هەشت پێشمه‌رگه‌ی"ی.ن.ك"و هێزێكی گه‌وره‌ی جاش و سه‌رباز كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک درێژه‌ی هه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا چه‌ند چه‌كدارێكی دوژمن كوژران، ئه‌م نه‌به‌ردییه به‌خوێنی شه‌هید "رێبوار ئه‌حمه‌د تابۆ" ناسراو به‌جووتیار تۆمار كرا.
1977
- لە گوندی ناسر و میسر(شوان) دەستەیەک لەپێشمەرگەکان بەرەنگاری هێزێکی دوژمن بوونەوە و پانزە سەرباز کوژران و یەکێکیتریش بریندارکرا.
1977
- دەستەیەک پێشمەرگە لەگوندی باڕۆیی(بازیان) تووشی جاشەکانی خۆفرۆش فەرهادی مەلا رەزا بوو، کەوتنە لێدانیان پێنج جاش کوژران، یەکێک لەو کوژراوانە فەرهاد خۆی بوو، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک کڵاشینکۆف و یەک دەمانچە بوو. زیانی پێشمەرگە، رێبوار ئەحمەد(سلێمانی – قوتابی صناعە) شەهید بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٨٢) لەگوندی سۆفی ئیبراهیم(هەولێر) توانیان ئۆتومبێلێکی جێبی ئیسڵاحی زەراعی بسووتێنن.
1978
- هێزێکی گەورەی دوژمن پەلاماری گوندەژور(چۆمان)ی‌دا، بەنیازی ئابڵۆقەدان و گرتنی چەند پێشمەرگەیەک کە تازە هاتبوونە ریزی شۆڕشەوە، چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(٩) و(٧) کەوتنە لێدانی هێزەکانی دوژمن، شەڕ لەکاتژمێر(١١)ى بەیانی تا کاتژمێر(٩)ی شەوی خایاند، چل سەرباز و ئەفسەر کوژران و بریندارکران، لەکوژراوەکان نەقیب ئەکرەم و دوو جاشى تیا‌بوو.
1978
- لەکاتێکدا کە هێزێکی گەورەی دوژمن هێرشی هێنابووەسەر ناوچەی مەنگوڕایەتی بۆ راگوێزانی گوندەکانی ناوچەکە، چەند مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) و پارێزگاری لەپشتی قەڵاتووەکان و ئەبوبەکرە بەرەنگاریان بوون، زیاتر لەهەشتا سەرباز و ئەفسەر کوژران و بریندارکران. لەو شەڕەدا دوو پێشمەرگە برینداربوون. دەستکەوتى پێشمەرگە دوو کڵاشینکۆف و دەیان تەقەمەنی و سێ دەزگای جینەریتەری تەقاندنەوە.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٤) لەکەلەکان لەتاقمێک جاشی خۆفرۆشیدا، یەک جاش کوژرا و دوو جاشیتریش بریندارکران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) بۆسەیەکی لەدۆڵی هەڵشۆ بۆ هێزێکی دوژمن نایەوە، حەوت سەرباز کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى پارێزگاری بەئاڕبیجی لەمەخفەری چوارقوڕنەی-دا.
1978
- دەستەیەک پێشمەرگە لەگەڵ تاقمێک جاشی خۆفرۆش بەشەڕهاتن لەگوندی کاموسەک(نازەنین) یەک جاش کوژرا و جاشێکیتریش بریندارکرا، زیانی پێشمەرگەکان هەڤاڵ"حوزیر ئیبراهیم" ئەندامی پیشکەوتووی"ب.س.ک" لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی خۆشناوەتی"ی.ن.ک" شەهید بوو.
1978
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(5) به ABG له‌سه‌نگه‌رێكی دوژمنیاندا له‌نزیك ده‌ربه‌ند باسه‌ڕه‌ی بازیان.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) بەئاڕبیجی لەڕەبایەیەکی دوژمنیاندا لەنزیک دەربەندى سەربە(بازیان) کە پارێزگاریان لەو تیمانە ئەکرد کە خەریکى دروستکردنی رێگاکە بوون، نۆ سەرباز کوژران و سێ بلدۆزەریش تێکشکێنران.
1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) دوو کەمپاینى لەشارەزوور تێکشکاند.
1987
- شه‌وی(14/15) تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(23)ی سورداش و(93)ی كۆیه، بۆ جاری دووه‌م ده‌ستیانبه‌سه‌ر ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قدا گرت.
1985
- شه‌وی(15/16) تیپه‌كانی(87)ی قه‌ره‌چوغ و(91)ی سه‌فین و(85)ی به‌ڕانه‌تی، په‌لاماری ره‌بیه‌ی سه‌رجاده‌ی هه‌ولێر - كۆیه‌یانداو ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت.
1993
- پێکهێنانى کۆمیتەى رێکخستنى"ی.ن.ک" لەئوسترالیا.
1993
- کاتژمێر(12:20)ی شه‌وی(14/15) هێزه‌كانی ئێران موشه‌كبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی بتوێنیان كرد.
1994
- به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" و مه‌سعود بارزانی و وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌ست.
1994
- له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی، بڕیاری راگرتنی سه‌رتاسه‌ری شه‌ڕ درا.
1994
- هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری راگرتنی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری، هێزه‌كانی پارتی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه په‌لاماری شه‌قڵاوایاندا.
1999
- به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان ئاهه‌نگی كۆتایی خولی فه‌رمانده‌كانی گێڕا.
2004
- لەپانزەى مانگەوە تا هەژدەى مانگ، کۆنگرەى نیشتمانى عێراق بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەنجومەنى نیشتمانى کاتی عێراق هەڵبژێردراو ئەنجومەنەکە لەیەکەم کۆبوونەوەى لە(١/٩/٢٠٠٤)دا، د. فوئاد مەعسوم-ى بەزۆرینەى دەنگ بەسەرۆکى ئەنجومەن هەڵبژارد.
2007
- مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" بروسکەى پیرۆزبایی بۆ یادى(٦١) ساڵەى دامەزراندنى"پ.د.ک" ئاراستەکردن و تێیدا برایەتى و هاوپەیمانى نێوان هەردوولا بەپێویستییەکى مێژوویی ئەم قۆناغە دایە قەڵەم.
بابەتی زیاتر