1976
- ساڵى(1976) دەستەی چەکداری هەورامان و شارەزوور یەکەمین چالاکی پێشمەرگەیی نواند لەسەرجادەی خورماڵ - سەیدسادق لە مسلحەیەکی پۆلیسیاندا.
1976
- هەڤاڵانی دوورخراوە و دەستبەسەری ناوەڕاست و خواروی عێراق بڕیاریاندا خۆیان لەدەست دوژمن دەربازبکەن و بگەنەوە چیاکانی کوردستان بۆ بەشداربوون و سەرپەرشتیکردنی راپەرینی کۆمەڵانی خەڵک، ئەو هەڤاڵانەش بریتیبوون لەمانە..
هەڤاڵان خالید سەعید، شەهید سەعدی عەزیز(بەغداد) عومەر مستەفا و سەید کاکە(رمادی) عەلی عەسکەری(رفاعی) تاهیر عەلی والی(عمارە) شوێنەکانی خۆیان بەنهێنی بەجێهێشتوو بەرەو کوردستان کەوتنەڕێ و بڕیاریاندا کە هەندێکیان بچنە ناوچەی سلێمانی و هەندێکیتریان بچنە چیای قەندیل.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمى(5) لە رەبیەی ئۆردوگای زۆرەملێی زەڕایەنیانداو بەئاڕبیجی و چەکی سووک گولەبارانیان کردن، زیانی دوژمن نەزانراوە.
1979
- هێزێکی سوپای فاشیست کە پێکهاتبوو لە(200) جاشی نۆکەر و یەک فەوج سەرباز و(3) هێلیکۆپتەری جەنگی هێرشیان کردەسەر ناوچەی(سورداش) مەفرەزەیەکی قارەمانی هەرێمى(2) بەرەنگاری هێرشەکانی دوژمن بوونەوە. شەڕێکی خوێناوییان لەگەڵکردن کە لەکاتژمێر(7)ی بەیانییەوە تا(6)ی ئێوارەی خایاند و پێشمەرگە قارەمانەکان دەستێکی چاکیان لەدوژمن وەشاند و جاشە خۆفرۆشەکانیان بەسەرشۆڕیی و بەزیویی تا مۆڵگاکانیان لەناوباوەشی دوژمن راونا. زیانی دوژمن(7) جاش کوژرا و(6) جاشیتریش برینداربوو، زیانی مەفرەزەکەى پێشمەرگە(3) پێشمەرگە برینداربوون و برینەکانیان سووکبوو، دوژمن تا یەک هەفتەی پاش شەڕەکە بەدوای جاش و سەربازە ونبووەکانیدا ئەگەڕا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved