1976
- یهكگرتنهوهی پەڕەوازەکانی هێزهكهی"ئیبراهیم عهزۆ" لهگوندی "روبوزك" و شههیدكردنی"عێززهت و عومهر و ئیبراهیم و قاسم و محهمهد" بهدهستی قیاده موهقهته"پارتی".
1977
- رژێمی رەگەزپەرستی بەغدا بەپێی ئەو نەخشەیەی کە دایناوە بۆچۆڵکردنی ناوچەکانی سنوور بەقوڵایی(20کم) وەکو لەنامیلکەکەی سەدام حسێن-دا، "خندق ام خندقان" روونکراوەتەوە، دەستیکرد بەڕاگوێزانی دیهاتەکانی ناودەشت، ئاکۆیەتی(رانیە) دۆڵی باڵەیان، سەرکردایەتی، شیوەزوور(چۆمان).
خێزانەکان بەزۆر سواری ئۆتومبێلی سەربازی ئەکران و ئەبرانە بەستورە، کانی قرژاڵە، چوارقوڕنە، رانیە، رواندوز و بەملاوبەولادا بڵاوئەکرانەوە. ئەم ماڵانە لەکەپر و چادردا نیشتەجێ ئەکران و هەر خێزانە لەپاى تیاچوونى کەلوپەل و گوزەرانیدا(50) دیناری ئەدرایە. دیهاتەکان سوتێنران، دارودرەخت و باخ، مزگەوت، هەنگەڵان، کێڵگەکانیان ئاگر تێبەردەداو ئاوەدانیان تێدانەدەهێشت. خێزانی پێشمەرگەکان بەژن و منداڵ و گەورە و پیر و نێر و مێوە هەموو گیران و برانە زیندانەکانی خوارو ناوەڕاستى عێراق.
1977
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) لەسەنگەرێکی دوژمنیدا لەکارێزە(چوارتا).
1978
- خائین رەئوف عوبێد شەمیرانی لەناوشاری سلێمانی درایەبەر گولەو بریندارکرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) لەسەربازگەی بەرچاڵاوەى(چوارتا)یدا.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتى(7)ى هەرێمى پارێزگاری، لەپشتی(بەستەستێن) کەوتنە بۆسەیەکی دوژمنی فاشیستەوە کە پێکهاتبوو لەژمارەیەکی زۆر سەرباز و جاشە خۆفرۆشەکان(>>>>>)ی خائن و نۆکەر، پێشمەرگە قارەمانەکان شێرانە شەڕێکی(3) کاتژمێری دەستەویەخەیان لەگەڵ کردن و بەنارنجۆک و چەکی سووک لێیاندان، زیانی دوژمن(5) سەرباز کوژران.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی شارەزووری هەرێمى(5) هێرشیان کردەسەر رەبیەی(فەقێ جن)ی نزیک دەربەندیخان بەئاڕبیجی و چەکیتر لێیاندان، زیانی دوژمن یەک ئەفسەر و چوار سەرباز کوژران.
1993
- تۆپخانهی ئێران بۆردومانی گوندی"پاش قۆتهڵ"ی دۆڵی ئاكۆیانی كرد.
1997
- وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا بڕی چوار ملیۆن دۆلاری وهكو كۆمهكی مرۆیی بۆ ناوچهكانی"سلێمانی و كهركوك" تهرخان كرد.
1999
- لههۆڵی پهیمانگای كادیرانی مهكتهبی رێكخستندا، لهلایهن رۆژنامهی"كوردستانی نوێ"وه، خولی(2000) بۆ پێگهیاندنی كادیری رۆژنامهنووسی كرایهوه.
2006
- لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ لویس ئایالاى سکرتێرى گشتى رێکخراوى سۆسیال ئینتەرناسیۆنال- بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمارى عێراق، رێکخراوەکەى هاندا کار بۆ ئاگربڕێکى دەستبەجێ لەلوبنان بکات.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەنووسینگەى تایبەتى خۆى لەبەغدا پێشوازیکرد لەوەفدێکى فراوانى یەکێتى ئەدیبانى عێراق کە پێکهاتبوو لە(33) شاعیر و رەخنەگر و بیرمەند میدیاکارى سەر بەگشت نەتەوە و مەزهەبەکان، لەو دیدارەدا سەرۆک تاڵەبانى داواى لێکردن رۆڵى ئەدیبان و رووناکبیران لەپشتگیریکردنى پرۆسەى سیاسی و دیموکراتیدا بەهێزبکرێت.
بابەتی زیاتر