1976
- دەستەی چەکداریی شارەزوور و هەورامان کە پێکهاتبوو لەهەڤاڵان مەحمود عەبدولڕەحمان، حەمە سەعید حەمە ئەمین، عەلی ئەحمەد شیعە، شەوکەت حاجی موشیر، محەمەد حاجی مەحمود، حامید حاجی خالی، یەکیانگرت و بەئاشکرا کەوتنە چالاکی سیاسی، تەنزیمی، پیشمەرگەیی.
1977
- لەنێوان گوندی مالوومە - گویزیلە(چوارتا) بۆسەیەک بۆ قافڵەیەکی دوژمن نرایەوە، بەئاڕبیجی و چەکیتر لەقافڵەکە درا() ٤٣ سەرباز و ئەفسەر کوژران و() 13 سەرباز بریندارکران و() 4 ئۆتومبێل سووتێنران و زیانی پێشمەرگەکانیش یەک برینداربوو.
1977
- لەم مانگەدا میرزا سابیری ئەحەی مینە رەندان و تاقمە چەکدارەکەی کە لەئێرانەوە - نێردرابووەوە، بەئاشکرا چووەوە باوەشی دوژمن و چەکی جاشێتی دژی شۆڕش بۆ فاشیستەکان هەڵگرت.
1977
- شەفە کەچەڵ کە یەکێکبوو لەلێپرسراوانی قیادە مۆقەتە، چووەوە باوەشی دوژمن و هاوشێوەى میرزا سابیر چەکی جاشێتی دژی شۆڕش بۆ فاشیستەکان هەڵگرت لەناوچەی پێنجوێن.
1977
- هەروەها رەمزی مصروف صفار و ملازم حەسەن عەبدوڵڵا کە() 2 لێپرسراوی سەرکردەی قیادە مۆقەتە بوون لەشارى هەولێر، لەئێرانەوە نێردرانەوە و چوونەوە پاڵ دوژمن.
1995
- تێكشكاندنی پهلاماری پارتی بۆسهر كهپكی حهمهد ئاغاو كڵاوقاسم و باخچه لهڕۆژانی(27و28).
1999
- ههڤاڵ"مام جهلال" نهخۆشخانهی گشتی قهڵاچوالانی كردهوه كه تایبهت بوو بهكهسوكاری شههیدان و پێشمهرگه.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەنووسینگەى تایبەتى خۆى لەبەغدا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و وەکیلى وەزارەتەکانى کورد لەناو حکومەتى عێراق کۆبوەوە.
2007
- لەهاوینەهەوارى دوکان بەسەرپەرشتى مام جەلال، سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رێککەوتنى ستراتیژیی نێوان "ی.ن.ک" و "پ.د.ک" ئیمزاکرا.
بابەتی زیاتر