بۆ یادى ٤٥ ساڵەى خۆپیشاندان و راپەڕینى شارى پێنجوێن کە لەڕۆژى ١٩/٧/١٩٨٠ دروستبوو و کڵپەى سەند، بۆردى هۆشیارى بەهاوکاری رۆژنامەی کوردستانی نوێ، پاشکۆیەکی تایبەت بەویادەى چاپ و بڵاوکردەوە، دووتوێی پاشکۆکە بریتیبوو لەم بابەتانە، پێنجوێن لانکەی مانگرتن و بەرخۆدان، راپۆرتى مەریوان ئەحمەد لاوە. پێنجوێن لەوێرانییەوە بۆ ئاوەدانی بەردەوام، نووسینی: عادل عەلی. پێنجوێن لانکی شۆڕشەکان و قەڵای بەرگریی، نووسینی: عەبدولباقی پێنجوێنی. محەمەد کوڕە گەورەی دەروێش مەجید لەچاوپێکەوتنێکدا، سازدانى: ئارام حسێن. پێنجوێن و پێنجوێنی و پێنجوێنێتی، نووسینی: فەرەیدون پێنجوێنی.
پاشکۆی راپەڕینی پێنجوێن لەلایەن نووسەرو رۆژنامەنووس ئارام حسێن سەرپەرشتی کراوە.
بابەتی زیاتر