1977
- شه‌هیدكردنی غه‌فور ئاغجهلهریی و(٩) پێشمه‌رگه‌ی تر له‌گوندی"كانی بی" له‌لایه‌ن ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌ج-ه‌وه كه پاشان ته‌سلیم به‌دوژمن بوونه‌وه..
* ته‌حسین شاوه‌یس" ئامر مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره(50)ی ئه‌وکات، قادر فه‌ره‌ج عەبدوڵڵا"قاله فه‌ره‌ج" ئامر مه‌فره‌زه خاسه‌ی ژماره(49) که دواتر به‌ده‌ستی پێشمەرگەکانى"یه‌کێتیی نیشتمانیى کوردستان" له‌ڕۆژی(٢٨/١٠/١٩٨٥) کوژرا، محه‌مه‌د شێخ حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌فراو "حه‌مه‌ی شێخ حه‌سه‌نی به‌فراو" ئامر مه‌فره‌زه‌ی ژماره(66) که دواتر له‌ڕۆژی(١٠/٦/١٩٨٢) له‌داستانی هه‌یده‌ربه‌گ کوژرا"عاسی حه‌مه ره‌ئوف تۆفیق و یوسف فەتحوڵڵا ئه‌حمه‌د شوانی، ئامر مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره(77)ی سه‌ر بهئیستخبارات و که‌سێکی دیکه به‌ناوی"شێخ عوسمان عەوداڵانی" که هه‌موویان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به سه‌رکردایه‌تی کاتی پارتی"قیادە مۆقەتە" بوون، له‌ڕۆژى(٢٣/٧/١٩٧٧)دا، کادیر و فه‌رمانده، محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌حمه‌د محەمەد، ناسراو به حه‌مه غه‌فور ئاغجهلهریی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دووی که‌رکوک له‌گه‌ڵ هەریەک له"ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی به‌یانی، ئه‌نوه‌ر که‌ریم عودیل عەزیز عەلی به‌یانی، حامید عەزیز حەمە سور ئاغجەلەری، ره‌زا عومه‌ر ساڵح قادر گۆپته‌په‌یی، ره‌مه‌زان عەزیز شەریف قادر چه‌مچه‌ماڵی، سه‌عید عومه‌ر ساڵح قادر گۆپته‌په‌یی، عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد چیاسەوزی، که‌ریم مه‌لا ئه‌حمه‌د گۆپته‌په‌یی"یان له‌گوندی کانیبی ده‌شتی کۆیه له‌خه‌ودا شه‌هید کرد و هەلیکۆپتهری سوپای به‌عس هات و شه‌ش تاوانباره‌که‌ی ده‌ربازکرد و ته‌رمی هه‌ر نۆ شههیدهکهشی برد.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٧) چووە مەلەکان و(٣٢) ماڵە جاشی بە کەلوپەلەکانی ناویەوە ئاگردا و چەند پیاو خراپێکی تەمێکرد.
1979
- شه‌وی(22/23) حسێن مه‌ولود"مه‌لا عه‌لی" له قه‌سابخانه‌ی موسڵ له‌سێداره درا.
1979
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" له‌سه‌ر بانگهێشتى ئێران سه‌ردانی تارانی كرد.
1980
- شه‌هیدكردنی نووسه‌ری پێشكه‌وتوخواز"محرم محه‌مه‌د ئه‌مین" به‌ده‌ستی سیخوڕه‌كانی رژێم.
1983
- تیپی(51)ی گه‌رمیان و كه‌رتی(3)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ و شه‌ڕی(10) کاتژمێری بانیخێڵان.
1988
- شه‌وی(22/23) تیپی(63)ی جووتیاران، به‌رپه‌رچی هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمنیاندایهوه بۆسه‌ر شاخی سادر.
1994
- هێزێكی پڕ چه‌كی پارتی په‌لاماری خه‌ڵكی بێ دیفاعی باداوانیاندا و ژماره‌یه‌كیان لێ برینداركردن.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی پارتی بۆسه‌ر گوندی گامێش ته‌په.
1995
- رۆژانی(23)و(24) هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، په‌لامارێكی پارتی بۆسه‌ر گردی گه‌وره تێك‌شكاند.
1999
- له‌شاری"دری بێرگن" له‌هۆڵندا، كۆنفرانسی رێكخستنه‌كانی"ی.ن.ك" له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سترا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى دەستپێکردنى هەڵمەتێکى جەماوەرى راگەیاند بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ گەلى لوبنان، هەروەک سەرۆک تاڵەبانى(١٠٠) ملیۆن دینارى بۆ ئەم مەبەستە بەخشى.
2007
- پەیمانگاى کادرانى"ی.ن.ک" لەهەولێرى پایتەخت کرایەوە و خولى یەکەمى پەیمانگاکە بە بەشدارى زیاتر لە(٧٢) کادیر دەستیپێکرد.
بابەتی زیاتر