1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) لەبۆسەیەکی دوژمنیدا لەنزیک بنگرد.
1978
- شه‌هیدكردنی تێكۆشه‌ری ناسراوی ئێرانی"به‌شیری خوسره‌وی" كه سه‌ر به‌سازمانی ئینقیلابی ئێران بوو به‌ده‌ستی قیاده موه‌قه‌ته(پارتی) له‌سه‌ر زێی دیجله.
1983
- تیپی(37)ی شارباژێڕ چوونه ناو قه‌ڵاچوالان و تاوانبار"عێززه‌ت حسێن ئیسماعیل"یان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند، تاوانبار ده‌ستی هه‌بوو له‌شه‌هیدكردنی(17) شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه‌دا.
1987
- تیپی(19)ی كۆڕه‌ك، هه‌ڵمه‌تیان برده‌سه‌ر مۆڵگاكانی دوژمن له‌جوندیان.
1992
- له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌مریكا، هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ڕێگای توركیاوه گەیشتە ئەو وڵاتە.
1993
- شه‌هیدبوونی"غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی" پێشمه‌رگه‌ی دێرین و فه‌رمانده‌ی پارتیزان و ئامر لیوای(22)ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی له‌دوكان.
1994
- هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" و"پ.د.ك" له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆوه وت‌ووێژیان كرد و رێكکه‌وتنێكی گرنگیان له‌پاریس به‌چاودێری"فرانسۆ میتران" گه‌ڵاڵه كرد.
1994
- راگه‌یاندنی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" بۆ گشت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" له‌مه‌ڕ پاكسازیی ریزه‌كانیان له‌و گێره‌شێوێنانه‌ی كه خراونه‌ته ریزه‌كانیانه‌وه.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ره‌بیه‌كانی شاخه سوور و گونده‌كانی دامێنی له‌پارتی پاك كرده‌وه.
بابەتی زیاتر