1976
- دەستەیەکى چەکدار بەفەرماندەیی هەڤاڵ"جەمالى عەلى باپیر" لەجافەتى پێکهات.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) تووشی بۆسەیەکی دوژمن بوون لەنێوان حەریر- شەقڵاوە، شەڕ لەنیوەشەوەوە تا دەمەوبەیانی خایاندو مەفرەزەکە بەسەلامەتی دەربازبوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(5)ی پارێزگاری لەنزیک ئیندزی تووشی هێزێکی دوژمن بوون(8) سەرباز کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکى هەرێمى(8) تووشى بۆسەیەکى دوژمن بوونەوە لەنێوان حەریر- شەقڵاوە، شەڕ لەنیوەشەوەوە تا دەمەوبەیانى خایاند و مەفرەزەکە بەسەلامەتى دەربازبوو.
1978
- مەفرەزەیەکى هێزى پارێزگارى لەنزیک ئیندزى تووشى هێزێکى دوژمن بوون، لەپێکدادانەکەدا(8) سەرباز کوژران و پێشمەرگەکانیش بەسەلامەتى رزگاریان بوو.
1988
- هێرشی كه‌رتی(1)و(2)ی تیپی(12)ی سۆران، بۆسه‌ر ره‌بیه‌ی شاخى"رەشکى لەسەر" لەنێوان"کێل کێل" و شاخى"سەرى جوانەگا"و پاشان گرتنى.
2006
- یەکێتى هونەرمەندانى کوردستان و سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان، گەیشتنە بڕیارى یەکگرتنەوە و بڕیاریاندا لەماوەى مانگێکدا کۆنگرەى یەکگرتنەوە رێکبخەن.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەگاى تایبەتى خۆى لەبەغدا پێشوازیکرد لە رایان کرۆکەر باڵوێزى ئەمریکا لەعێراق و خاتوو میگان ئۆسلیڤان نوێنەرى تایبەتى سەرۆک بۆش بۆ عێراق، لەدیدارەکەدا هەردوولا باسى چۆنێتى بەڕێوەچوونى پێشکەوتنى پرۆسەى ساسیی و چارەسەرکردنى مەسەلە هەڵپەسێردراوەکانیان کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved