1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) چوونەسەر سەنگەری دوژمن لەگرتالان(چۆمان) ئاگریان بەردایە بلدۆزەرێکی سوپایی و(50) بەرمیل سووتەمەنی، دوژمن کوێرانە کەوتە تۆپبارانی ناوچەکە، زیانی ئێمە – فەرماندەى مەفرەزە ئیبراهیم حاجی رەسوڵ(چۆمان) شەهیدبوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) مەخفەری سیاگوێز(پێنجوێن)ی گولەباران کرد(3) پۆلیس بریندارکران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) هێرشیان کردەسەر هۆتێلی بێخاڵ(هاوینەهەواری سەڵاحەدین) میوانە بێگانەکانیان کۆکردەوە بۆ تیگەیاندنیان لەئامانجەکانی شۆڕش و سیاسەتی رەگەزپەرستی کاربەدەستانی بەغدا، دوژمن پەلاماری ئوتێلەکەیدا، لەئەنجامی تەقوتۆقدا عەمید تاریق عەبدوڵڵا ساڵح کوژرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(9) لەنزیک گرتک(چۆمان) لەبۆسەیەکی دوژمنیدا(1) سەرباز کوژراو سەربازێکیتریش بریندارکرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) بۆسەیەکی نایەوە لەسەر رێگای کۆتەڵ(دوکان) لە(4) ماتۆڕی سوپاییداو هەرچی بەسەرەوەبوون کوژران.
1987
- شهوی(16/17) مهفرهزهیهكی هاوبهشی تیپهكانی(83)ی ههورێ و تیپی(78)ی كاروخ، لهناو ئۆردوگای ههریر چوار جاشیان بهدیلگرت.
1993
- کۆچى دوایی شێخ حوسامەدین تاڵەبانى باوکى هەڤاڵ مام جەلال لەتەمەنى(84) ساڵیدا.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی پارتی لهحهوزی خندۆری ناوچهی رواندوز.
1995
- لهیادی(17)ی تهمموزدا پارتی و رژێم بهدووقۆڵی هێرشیان كردهسهر"كانی قرژاڵه" و تێكشكێنران، پاشان ناوشاری ههولێریان تۆپباران كرد و بووههۆی شههیدبوونی(6) هاووڵاتی و برینداربوونی(24)ى تر.
2006
- بەبڕى(35-5) ملیۆن دۆلار، گرێبەستى کڕینى(16) فڕۆکەى هێلیکۆپتەر بۆ هەرێمى کوردستان لەنێوان بەڕێز عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیایەکى سعودى ئیمزا کرا.
بابەتی زیاتر