1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) لەقافڵەیەکی سوپایدا لەنێوان شاناخسێ – مەروێ(چوارتا) دەستکەوت یەک کڵاشینکۆف بوو، دوژمن لەسەر پیشەی فاشستیانەی خۆی گوندی شاناخسێی دایەبەر تۆپ و ئەم خێزانە بێتاوانەی کوشت، محەمەد حاجی سەعید(جووتیار) خاتوون حاجی ئیسماعیل(کەیبانو) ئالان محەمەد حاجی سەعید(تەمەنی پێنج ساڵ بوو).
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(2) سەیتەرەیەکی دانا لەسەر رێگای سەیدسادق - پێنجوێن هاتوچۆکەرەکان کۆکرانەوە و ئامانجەکانی شۆڕش و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی دوژمنیان بۆ روونکرایەوە.
1994
- پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانێكی پاراستنی پارتی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی(8)ی راپه‌ڕینی"ی.ن.ك".
1995
- (15/16) پارتی به‌خه‌ستی بۆردومانی رواندوزی كرد و چه‌ند هاووڵاتییه‌ك برینداربوون.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان"كڵاوقاسم و زه‌رتكان و شاخه‌ سوور"یان كۆنترۆڵ كرد.
2007
- لەچوار تەقینەوەى جیاوازدا لەشارى کەرکوک زیاتر لە(85) قوربانى(180) بریندارى لێکەوتەوە کە زۆربەیان هاووڵاتى مەدەنی بوون، بەڕێز "مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەى ئەو کردەوە تیرۆریستییەى کرد.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق بەشدارى لەڕێوڕەسمى ساڵڕۆژى شەهیدى محراب ئایەتوڵڵا عوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیمی کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved