ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ ی ٧ ی ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

دەقی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەمڕۆ 14ـی تەمموزی 2025 بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە تایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو ڕەهەندەکان لە رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پیویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.
بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.
لێرەدا کۆبوونەوە جەختی لەسەر بەخشستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی 
ئەمڕۆ 14ـی تەمموزی 2025 بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو رەهەندەکان، لەڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندیی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.

لێرەدا، کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved