1978
- لەکاتێکدا رژێمى بەعس لەشارۆچکەى چۆمان، سەرقاڵى ئاهەنگ گێڕان بوو بەبۆنەى یادى شۆڕشى چواردەى تەمموزەوە، مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) هێرشیان کردنەسەر و(20) سەربازیان لی کوشتن و چەند ئەفسەرێک بەپلەى نەقیب و ملازم ئەول لەناو کوژراوەکاندابوو، جگە لەوەى(3) جاشى خۆفرۆشى ئەسکەندەر مەسیفی بەرسزاى پێشمەرگەکان کەوتن، دوژمن لەتۆڵەی زەرەرەکانیدا چەند هاووڵاتییەکی بێتاوانی گرت و چەند خانوویەکی لە دەوروپشتی رووداوەکە سووتاند.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) بۆسەیەکی بۆ هەندێ لەسەربازەکانی سەنگەرەکانی کانی ژاژەڵە(چوارتا) نایەوەو دوو عەریف کوژراو یەک سەربازیش بریندارکرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) هێرشیان بردەسەر شارۆچکەى سەڵاحەدین و میوانى ناو ئوتێل سەڵاحەدینیان کۆکردەوە کە ژمارەیەکى زۆرى بێگانەى تێابوو، بەنیازی تێگەیاندنیان لەو ئامانجانەی شۆڕش و یەکێتیی نیشتمانىى کوردستان هەڵگریبوو، دوژمن بەهێرشى پێشمەرگەکانى زانى و هەڵیکوتایەسەر ئوتێلەکەو لەئەنجامی تەق و تۆقدا هاووڵاتییەکى میسری بەناوى مەحمود محەمەد ئیبراهیم رزق کە ئەندازیارى کشتوکاڵی بوو کوژرا.
1983
- مامۆستا جهمال تاهیر، بهكارهساتی ئۆتۆمبێل لهبالیسان شههیدبوو.
1986
- دهرچوونی بهلاغی كۆبوونهوهی هاوبهشی"ی.ن.ك"و حیزبی سۆشیالیستی كوردستان.
1987
- تیپی(59)ی حهمرین و مهفرهزهیهكی پاسۆك پێنج رهبیهی ناو ئۆردوگای چهمچهماڵیان گرت.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق بەبۆنەى یادى(49) ساڵەى شۆڕشى چواردەى تەمموزەوە لە بەیاننامەیەکدا تەئکیدى لەسەر گرنگى هەڵهێنجانى پەند لەئەزموونەکانى کردەوە.
2007
- بەئامادەبوونى د. زریان عوسمان وەزیرى تەندروستى و جووتیار نورى جێگرى پارێزگارى سلێمانى، سەندیکاى کارمەندانى تەندروستیى کۆنفرانسى خۆیان بەناونیشانى"چالاکى رێکخراوەیی" بەست لەپێناو یەکگرتنەوەى لەگەڵ سەندیکاى خاوەن پیشە تەندروستییەکان.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لەسلێمانى سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى فراوانى کرد لەگەڵ وەزیرەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلیستى"ی.ن.ک".
بابەتی زیاتر