1986
- دوژمن هێرشی هێنایه‌سه‌ر كارێزه‌ی كۆن و له‌لایه‌ن تیپه‌كانی(57)ی سه‌گرمه و (47)ی پیره‌مه‌گرون-ه‌وه تێكشكێنرا.
1987
- شه‌وی(6/7) تیپی (85)ی به‌ڕانه‌تی هێرشیان بردەسەر(2) رهبیە له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ری ره‌ش.
1988
- هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر سوورقاوشان و چه‌می رێزان، له‌لایه‌ن تیپه‌كانی (25)ى خاڵخاڵان و(23)ى سورداش-ه‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه و زیاتر له(50) كوژراویان به‌جێهێشت.
1988
- تیپی(47)ی پیره‌مه‌گرون هێرشێكی دوژمنیان له‌ناوچه‌ی دۆڵی باڵه‌یان تێك‌شكاند.
1988
- به‌شداریكردنی وه‌فدی به‌ره‌ی كوردستانی به‌سه‌رۆكایه‌تی هەڤاڵ"مام جه‌لال" له‌كۆنفرانسی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
1989
- گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆلێ پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان بۆ ناوچه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و خۆشناوه‌تی به‌فه‌رمانده‌یی"جه‌لال حاجی".
1990
- شه‌وی(6/7) پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان هێرشیان کردەسەر حیمایه‌ی بیره نه‌وته‌كانی ماردارییان.
1991
- ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتومبێلێكی به‌مینچێنراو له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه، له‌كاتی رۆیشتنی كه‌ژاوه‌ی خاتوو"دانیال میتران" بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
1992
- یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هەڤاڵ"د. فوئاد مه‌عسوم".
1992
- هەوڵى تیرۆرکردنى مەدام میتران و بێرنارد کۆشنەر لەسەر رێگاى سلێمانى - عەربەت.
1995
- مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" یاداشتی حه‌وت حزبی كوردستانی بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی ناوخۆ په‌سه‌ند كرد.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی به‌ربڵاوی پارتی له‌نزیك گوندی بیوكه.
1995
- دوژمن تۆببارانی ناوچه‌ی شێخ له‌نگه‌ر و ده‌وروبه‌ری كرد كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداربوونی (2) پێشمه‌رگه‌یتر.
بابەتی زیاتر