1977
- رۆژى(4/5) هێزى پێشمەرگە هێرشى بردەسەر بارەگای(فەوج) لەگوندی ریزان لە(چۆمان) هێزەکەى دوژمن تازە گەیشتبوونەجێ و هێشتا فریای خۆقایم کردن نەکەوتبوون، لەهەموو لایەکەوە بەتوندی گولەبارانکران(50) سەرباز و ئەفسەر زیاتر کوژران و بریندارکران.
1987
- تیپی(17)ی زمناكۆ كه‌مینێكیان له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی - ده‌ربه‌ندیخان نایه‌وه ‌و له‌ئه‌نجامدا(3) سه‌ربازیان به‌چه‌كه‌و‌ه‌ به‌دیلگرت.
1992
- دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا.
1995
- رۆژانی(5/6) له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ هێرشی پارتی بۆ دامێنی چیای كڵاو قاسم و گوندی بله‌ی خوار و تێكشكێنرا.
1998
- به‌ئاماده‌بوونی هەڤاڵ"مام جه‌لال" و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان، ته‌رمی"حیلمی عه‌لی شه‌ریف" له‌سلێمانی به‌خاك سپێررا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا پێشوازیکرد لەوەفدێکى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتى مارک مالاک براون.
2007
- سەرۆک"مام جەلال" لەبارەگاى تایبەتى خۆى لەبەغدا پێشوازیکرد لەوەفدێکى پارێزگاى ئەنبار کە پێکهاتبوون لەپارێزگار و ژمارەیەک لەلێپرسراوانى ئیداریی و حکومى پارێزگاى ئەنبار.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved