1986
- هێرشی ئاسمانی دوژمن بۆ سه‌ر گونده‌كانی دۆڵی جافه‌تی و شه‌هیدبوونی(5) هاووڵاتی و برینداربوونی(8)ی تر.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(15)ی شاره‌زوور(2) ره‌بیه‌ی سه‌رشاخی سورێنیان گرت.
1987
- تیپی (53)ی شێروانه ‌و بۆسه‌ی رێگای كه‌لار - تیله‌كۆ و سووتاندنی (2) ئۆتومبێل و شه‌هیدبوونی (2) پێشمه‌رگه‌.
1988
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی (12)ی سۆران له‌ زیخی گه‌ره‌وان به‌ئاڕبیجی تانكێكیان تێكشكاند.
1997
- به‌ به‌شداری(190) پێشمه‌رگه‌ی ژن یه‌كه‌مین مانۆڕی مه‌شقی سه‌ربازی(ه.پ.ژ) له‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی شارباژێڕ ده‌ستیپێكرد.
2007
- دواى بەشداریکردنى لەکۆنگرەى سۆسیال ئینتەر ناسیۆنالدا لەجنێڤ، سەرۆک تاڵەبانى بەیاوەرى مەلا بەختیار و جەلال جەوهەر و ژمارەیەک لەسەرۆک و سکرتێرى حزبە عێراقییە دیموکراتییەکان گەیشتنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى و لەلایەن عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و د. ئەرسەلان بایز ئەندامى مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سەرکردایەتى و بەرپرسانى حزبی و حکومى پێشوازیکران.
2007
- دواى نوێکردنەوەى لەلایەن دەزگاى پرۆژەکانى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم بەبڕى(٢) ملیۆن دۆلار، بەئامادەبوونى عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حزبی و رۆشنبیران و هونەرمەندانى شارى سلێمانى هۆڵى ڕۆشنبیرى سلێمانى کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved