1978
- دوو پێشمەرگەی هەرێمى(5) لە گەرمیان، سێ ئەندازیاری پۆڵۆنیان بەئۆتومبێلەکەیانەوە دەستگیرکرد، دوای تێگەیاندنیان لەئامانجەکانی شۆڕش ئازادیان کردن، هێزی دوژمن پەلاماری ناوچەکەیداو پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک دەزگای بێتەل بوو.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(8) سەیتەرەیان لەسەررێگای شەقە- ناحیەی خۆشناو لەکاتژمێر(11)ى پێشنیوەڕۆ تا(7)ى ئێوارە بۆ ئۆتومبێلی هاتوچۆکەرەکان دانا، هاتوچۆکەرەکان کۆکرانەوەو ئامانجی شۆڕش و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی دوژمنیان بۆ روونکرایەوە و دواتر ئازادکران، لەو سەیتەرەدانانەدا ماتۆڕێکى سەربازى کەوتە بۆسەکەوە و سووتێنرا.
1978
- لەم مانگەدا چەند دەستەیەک نیشتمانپەروەر لەزیندانی موسڵ لەسێدارەدران لەوانە هەڤاڵ ئەبوبەکر نوری قادر، ناسراو بە(ئاشتی).
هەڤاڵ ئەبوبەکر شێخ نوری(سلێمانی - خوێندکاری کۆلێژی ئاداب - زانکۆی سلێمانی) ئەندامی پێشکەوتووی"کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان" و کادری "ی.ن.ک" بوو لە قەرەداغ لە(26/2/1987)دا، لەگوندى قارەمان(قەرەداغ) دەستگیرکرا، هەڤاڵ ئەبوبەکر(ئاشتی) نموونەی تێکۆشەری- خۆڕاگر و قارەمان بوو، بەرگەی ئەشکەنجە و ئازاری دڕندانەی جەللادەکانی عێراقی بەوپەڕی ئازایەتییەوە گرت، لەژووری خنکاندنەوە چوار نامەی نووسیوە. لێرەدا چەند دێڕێکى ناو نامەیەکى بڵاوئەکەینەوەو نووسیویەتی:
هاوڕێیان- گەرمترین سڵاوی شۆڕشگێڕیتان پێشکەشبێت، هیواو ئاواتم سەرکەوتنتان و بەدیهێنانی ئامانج و ئاواتی میللەتە رەشوڕوتەکەمانە.. لەمکاتەدا کە ئەم نوسراوە بۆ ئێوەی ئازیز دەنوسم بڕیاری خنکاندنم دەرچووە، لەگەڵ پێنج کەسیتردا شەوی سەعات 12ى شەو هەڵدەواسرێین وە تەنها نزیکەی 10 سەعات ماوە.
1983
- بۆسه‌ی تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌سه‌رجاده‌ی كه‌ركوك - هه‌ولێر و به‌دیلگرتنی(8) سه‌رباز و سووتاندنی(3) ئۆتومبێلی سه‌ربازی، هه‌مان شه‌و له‌سه‌ررێگای مه‌خمور - هه‌ولێر بۆسه‌یه‌كی تریان نایه‌وه و كاروانێكیتری سه‌ربازی كه‌وته بۆسه‌كه‌وه و بووه‌هۆی سووتاندنی(6) ئۆتومبێل و كوژرانی(8) سه‌رباز.
1987
- شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌رداری سه‌عید سۆفی له‌چیای كێشكه.
1987
- تیپی(85)ی به‌ڕانه‌تی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوونه‌وه له‌نزیك گوندی زیاره‌ت، پاش شه‌ڕێكی سه‌خت دوژمن چه‌ند سه‌رباز و جاشێكی لێ كوژرا.
1987
- شه‌وی(29/30) هێزێكی هاوبه‌شی تیپه‌كانی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر و(87)ی قه‌ره‌چوخ، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر قاعیده‌یه‌كی جه‌یشی شه‌عبی و دوو ره‌بیه له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك.
1994
- له‌دوای رووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه.
1996
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" زانكۆی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی"كوردستانی ئازادی" گێڕا.
1998
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال"و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" زانكۆی سلێمانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی"خولی هیوا"ی گێڕا كه تیایدا(369) خوێندكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان پێ سپێردرا.
بابەتی زیاتر