1978
- گەلە جاشێکی تێکەڵاوی قالە فەرەج، تەحسین شاوەیس، عوسەی هوکل، عوسەی عەوداڵانی هێرشیان هێنایەسەر ناوچەی قەرەداخ. مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) لەگوندی سێوسێنان چوونەسەریان و لەسێ لاوە بەئاڕبیجی و چەکیتر لێیاندان(9) جاش کوژرا و چواریتریش بریندارکرا لەوانە بلە دۆم. جاشەکان نەیانتوانی لەگوندەکە دەربچن تا رۆژی دوایی هێزی ئاسمانی دوژمن بەفریایان گەیشت و کوژراو و بریندار و ساغەکانی بەهێلیکۆپتەر گواستەوە.
1978
- مەفرەزەکانی هەرێمى(1) ئاگریان بەردایە گەنمی کێڵگە حکومییەکان لەشارەزوور، زەرەرێکی قورسیان لێدان.
1987
- دوژمن كیمیابارانی گوندی زێوێی پیرهمهگرونی كرد و بووههۆی برینداربوونی(35)هاووڵاتی.
1993
- شهش رۆژ كۆبوونهوهكانی سهركردایهتی بهردهوام بوو.
1995
- دوژمن لهبان مهقانهوه بۆردومانی ناو چهمچهماڵی كرد و بووههۆی شههیدبوونی هاووڵاتییهك و برینداربوونی(11)ی تر.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق سەرۆکایەتى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سیاسى ئاسایشى نیشتمانى کرد و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەن کرا.
2007
- سەرۆک"مام جەلال" و وەفدى هاوڕێی گەیشتنەوە خاکى کوردستان و لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و د. کەمال فوئاد لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەکى زۆر لەبەرپرسانى حزبی و حکومییەوە پێشوازیانلێکرا، ئێوارەى هەمان رۆژیش سەرۆک تاڵەبانى بەیاوەرى وەفدێکى"ی.ن.ک" و وەفدێکى کەسایەتى و حزبە دیموکراتەکانى عێراق بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بەمەبەستى بەشداریکردنى لەکۆنگرەى سۆسیال ئینتەرناسیۆنال کە"ی.ن.ک" تێیدا ئەندامە.
بابەتی زیاتر