1980
- لەشەقامى سەعدون-ى بەغدا، بەرامبەر گۆڕەپانى نصر، پێشانگاى شركة الصناعات الخفيفة تەقێنرایەوە هەموو شتوومەکەکانى ناو پێشانگاکە سووتان.
1983
- پێشمەرگەیەکى قارەمان بەناوى"ئەنوەر کەریم" نزیک خانه‌که‌ی عه‌بدوڵڵای شا محه‌مه‌د ده‌که‌وێته بۆسه‌ی جاشه‌کانی عومه‌ره بچکۆل و شه‌هید ده‌کرێت، کاتێک دەیبەنە مەیتخانە تەنها مام که‌ریمى باوکی دەیناسێتەوە، چونکه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌و کاره‌ساته خۆی جله‌کانی بۆ بردبوو.
1989
- ئەمرۆ(36) ساڵ بەسەر كارەساتی قەڵادزێ و راگواستنی دانیشتوانەكەیدا تێدەپەڕێت.
2004
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ماڵئاوایی لەپۆستەکەى کرد.
2007
- دواى سەردانەکەى بۆ کۆمارى میللى چین و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆک و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە کۆمارى ئیسلامى ئێران و لەلایەن ژمارەیەکى زۆر لەگەورە بەرپرسانى ئێرانەوە پێشوازیلێکرا، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین لەبارى تەندروستى سەماحەتى سەید عەبدولعەزیز سەردانى ئێرانى کرد.
بابەتی زیاتر