1979
- شه‌وی(20/21) مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(3) چوونه‌ ناو به‌رزنجه ‌و به‌ئاڕبیجی له‌مه‌ركه‌زی پۆلیسی به‌رزنجه‌یاندا.
1981
- شەوى(20/21) دەستەیەک لەپێشمەرگە قارەمانەکانى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجە و هەرێمى یەک توانیان دەستبەسەر مونەزەمەى حزبی فاشیست لەئۆردوگا و زۆرەملێی"زەمەقى- هەڵەبجە"دا، بگرن، لێپرسراوى مونەزەمەکە و چوار بەکرێگیراوى چەکدار بکوژن یەکێکیتریان بەدیل بگرن. دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(٦) کڵاشنکۆف و(1) دەمانچەى(قادسیە) بوو، زیانى پێشمەرگەکانیش برینداربوونى پێشمەرگەیەک بووبە سووکى.
2006
- لەدواى کۆبوونەوەى هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان و کۆمارى، سەرۆک تاڵەبانى پەسەندکردنى پرۆژەیەکى ئاشتبوونەوەى نیشتمانى لەعێراق راگەیاند.
2006
- ساڵى(2006) بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ عەلى، لەلایەن ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان-ەوە بەتێکڕاى دەنگ وەک جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان متمانەى پێبەخشرا و لەبەردەم سەرۆکایەتى  پەرلەماندا سوێندى یاسایی خوارد.
2007
- مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەفدێکى هاوڕێی، سەردانى مەڵبەندى(4)ى رێکخستنى دهۆکى(ی.ن.ک)یان کرد و لەلایەن لێپرسراو جێگران و کارگێڕانى مەڵبەندەوە پێشوازیلێکرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved