1978
- هێرشی دوژمن بۆسه‌ر گوندی"قاره‌مان" و ده‌ستگیركردنی پێشمه‌رگه‌"ئەبوبەكر نوری قادر عەبدولڕەحمان قەرەداغی" ناسراو بەئاشتی، ساڵی(1954) له‌سلێمانی له‌دایكبووه‌، پێشمەرگەی یەكێتی و كادیری كەرتی قەرەداغی كۆمەڵە، رۆژی(26/2/1978) لە گوندی"قارەمان- قەرەداغ" لەلایەن جاشەكانی مەفرەزە خاسەی ئەحمەد عەزیز كاكی دەستگیردەكرێ و لەڕێكەوتی(18/6/1978) لەزیندانی موسڵ لەسێداره دەدرێ‌.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی هه‌رێمی(3) گوله‌ی بازوكه‌ی ته‌وقیتكراویان ئاراسته‌ی مه‌ركه‌زی"سووره‌ دێ" كرد.
1979
- شه‌وی(17/18) مه‌فره‌زه‌یه‌كی باره‌گای هه‌رێمی(7) به‌ئاڕبیجی و كاتیۆشا و هاوه‌نی(60ملم) هێرشیان كرده‌سه‌ر فه‌وجی خانه‌قاو له‌ماوه‌ی(6) کاتژمێر شه‌ڕدا ئاگریان به‌ردایه‌ سه‌ربازگه‌كه ‌و دوژمن زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت.
1987
- تیپی(59)ی حه‌مرین کاتژمێر(6)ی ئێواره‌، هێرشیان كرده‌سه‌ر ره‌بییه‌ی كۆرمۆری سه‌رجاده‌ی قادر كه‌ره‌م - دوز له‌ئه‌نجامدا(7) سه‌رباز به‌دیلگیران.
1987
- شه‌وی(17/18) تیپی(78)ی كاروخ، ده‌ستیانبه‌سه‌ر ره‌بیه‌ی سه‌رگردی شاورێدا گرت و(9) جاشیشیان به‌دیلگرت.
1987
- تیپی(91)ی سه‌فین، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی هیران - شه‌قڵاوه نایه‌وه‌(2) ئۆتومبێل كه‌وتنه‌ بۆسه‌كه‌وه ‌و سووتێنران و(8) سه‌ربازیش به‌دیلگیران.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(3) بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێگای شه‌قڵاوه‌ - مامچڵكه‌ نایه‌وه ‌و(3) سه‌ربازیان به‌دیلگرت.
1987
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(91)ی سه‌فین له‌ناوشاری هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكیان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى بەشداریکرد لەئاهەنگى جەژنى لەدایکبوونى شاژنە ئەلیزابێس-ى دووەم، شاژنى شانشینى یەکگرتوو کە لەباڵیۆزخانەى بریتانیا لەعێراق بەڕێوەچوو.
2007
- لەبەغدا هەردوو وەفدى مەکتەبی سیاسی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حزبی ئیسلامى، بەسەرۆکایەتى هەڤاڵ"مام جەلال" سکرتێرى (ی.ن.ک) د. تاریق هاشمى سەرۆکى حزبی ئیسلامى عێراق کۆبوونەوەو لەکۆبوونەوەکەدا وەفدى هەردوولا باسیان لەبارودۆخى سیاسی و ئەمنى عێراق و رێگەچارەى تێپەڕاندنى کرد، هەروەها باسیان لەپەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى هەردولاو گەشەکردنى کرد.
2024
- کۆچى دوایی پێشمەرگە و هونەرمەند"بەرزانى قالەى خەڵوز".

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved