1979
- شه‌وی(16/17) مه‌فره‌زه‌یه‌كی لقی(3)ی "ی.ن.ك" نارنجۆكێكیان خسته‌ناو دائیره‌ی گومرگی قه‌ڵادزێ كه بووه‌هۆی كوژرانی مدیری گومرگ و پۆلیسێك.
1979
- پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌رتی(4)ی هه‌رێمی(1) نارنجۆكێكی خسته‌ناو ئیڤایه‌كی سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی.
1987
- له‌سێداره‌دانی سێ مامۆستای شۆڕشگێڕی كوردى خه‌ڵكی كه‌ركوك"عه‌بدولقادر مه‌لا عومه‌ر، شێرزاد شێخ حسێن، ره‌ئوف عه‌بدولڕه‌زاق". لەلایەن ناپاکێکەوە خیانەتیان لێ دەکرێ و دەستگیردەکرێن، عه‌بدولقادر عومه‌ر ساڵح ناسراو بەمامۆستا عه‌بدولقادر لەساڵى(1939) لەشارى کەرکوک لەدایکبووە و بەرپرسی رێکخراوی که‌رکوکی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بووە، لەڕۆژی(1986/9/10)دا، دەستگیرکراوە، مامۆستا شێرزاد حسێن محه‌مه‌د جه‌باری لە(1986/9/11)و مامۆستا ره‌ئوف عه‌بدولڕه‌زاق ساڵح لەڕۆژی(1986/9/18)دا، دەستگیرکراون. دواتر له‌ڕێکەوتی(1987/1/15)دا، بڕیاری له‌سێداره‌دانیان لەدادگای سەورە(محکمة الثورة) بۆ ده‌رچووه، فه‌رمانی کۆماری ژماره(270)و(1987/5/17) راستاندنی له‌سێداره‌دانیان ده‌رکراوه، دواتر پێکەوە رۆژی(1987/6/17) له‌ئه‌بوغرێب له‌سێداره دراون.
1987
- بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی(3) له‌سه‌رجاده‌ی هه‌ریر - شه‌قڵاوه.
1992
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" سه‌ردانی نه‌مسای كرد و له‌لایه‌ن"د. چلكی"یه‌وه مه‌دالیای شاری ڤیه‌نای پێ به‌خشرا.
1998
- له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری ته‌رخانكردنی(8000) پارچه زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران درا.
2007
- ئەنجومەنى سەرۆکایەتى لەبارەگاى تایبەتى سەرۆک تاڵەبانى لەبەغدا لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى ئاستەنگە ئەمنییەکان و چۆنێتى چارەسەرکردنیان لەسەرتاسەرى عێراقدا.
بابەتی زیاتر