1979
- دوژمن ئینزالی كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ له‌شاخی"قه‌ڵا قایمه‌ز و مه‌سۆیی" مه‌فره‌زه‌یه‌كی لیژنه‌ی ناوچه‌ی(2)ی"ی.ن.ك" به‌ره‌نگاریانبوونه‌وه و پاش(2) کاتژمێر شه‌ڕ زیانی دوژمن بریتی‌بوو له كوژرانی(9) سه‌رباز. قوربانی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوونی"ئه‌كره‌م عه‌بدولقادر سه‌عید و محه‌مه‌د نه‌جات محه‌مه‌د" بوو.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی پارێزگاری بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێگای ته‌لانی نزیك فه‌وجی كۆمتان نایه‌وه، زیانی دوژمن كوژرانی(8) سه‌رباز و ده‌ستكه‌وتیش ره‌شاشێكی ئاڕبیكه‌ی بوو.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(1)ی هه‌رێمی(3) دوو گوله‌ی ته‌وقیتی ئاڕاسته‌ی مۆڵگای دوژمن كرد له‌چوارتا كه بووه‌هۆی كوژرانی(4) سه‌رباز.
1983
- شه‌وی(13/14) تیپی(33)ی سلێمانی بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌رجاده‌ی به‌رزنجه دانا‌و بووه‌هۆی گرتنی چه‌ند سه‌ربازێك له‌سریه‌ی(4)ی لیوای (404)و چه‌ندین پارچه چه‌ك ده‌ستكه‌وتبوو.
بابەتی زیاتر