1976
- شه‌ڕی گوندی"گه‌له‌ژێری"ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و شه‌هیدبوونی(4) هاووڵاتی و برینداربوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی"حه‌مزه حه‌مه‌د عه‌بابه‌كر" یه‌كه‌م برینداری شۆڕشی نوێ.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(7) به‌ئاڕبیجی و هاوه‌نی(60ملم) هێرشیان برده‌سه‌ر ره‌بیه‌ی پڵینگانی فه‌وجی داره‌به‌ن له‌ڕانیه.
1985
- رۆژانی(13/15/6) دوژمن به(1500) جاش و سه‌رباز و به‌پاڵپشتی ده‌یان كۆپته‌ر و تانك و تۆپه‌وه هێرشی هێنایه‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی(1) له‌شارباژێڕ و له‌لایه‌ن كه‌رته‌كانی(1)و(4)ی تیپی(31)ی به‌رزنجه و تیپی مه‌ڵبه‌ند و كه‌رته‌كانی(1)و (4)ی تیپی(37)ه‌وه تێكشكێنراو ئه‌م داستانه به‌خوێنی شه‌هیدان"جه‌مال مه‌ولود و ره‌فیق محه‌مه‌د كه‌ریم" تۆماركرا.
1989
- راگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی عێراق له‌باره‌ی ژه‌هراویكردنی په‌نابه‌رانی كورد له‌توركیا.
2006
- لەسەردانێکى کورتخایەندا بۆ بەغدا بەڕێز جۆرج دەبلیو بۆش سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز مام"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و تاریق ئەلهاشمى جێگرى سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، تێیدا بیروڕا لەبارەى بارودۆخى عێراق و پەیوەندى هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا.
2007
- بەئامادەبوونى بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق و عادل عەبدولمەهدى و د. تاریق هاشمى جێگرانى سەرۆک کۆمار و شێخ خالید شێخ عەتیە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەوەکالەت، هەرسێ سەرۆکایەتییەکە ئەنجومەنى سەرۆکایەتى و کۆمار و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزیران کۆبووەوە بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەبارەى ئەو کردەوە تاوانکارییەى کرایەسەر مەزارى هەردوو ئیمامى عەسکەرى لە سامەڕا.
بابەتی زیاتر