1979
- شه‌وی(10/11) مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(1)ی هه‌رێمی(14) مینێكیان له‌سه‌ر رێگای ره‌بیه‌ی"ئاسنگه‌ران" داناو بووه‌هۆی كوژرانی(2) سه‌رباز.
1979
- شه‌وی(10/11) مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(3) په‌لاماری ره‌بایه‌كانی پشتی كانی ساردیاندا
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی شه‌هید هاواری هه‌رێمی(1) له‌ناوچه‌ی سێته‌پان مینێكیان داناو بووه‌هۆی كوژرانی(2) سه‌رباز.
1979
- فڕۆكه‌كانی دوژمن(2) ماڵه‌ خێڵه‌كی دۆڵی رۆستێیان گوله‌باران كرد و له‌ئه‌نجامدا ژنێك برینداربوو.
2006
- هەڤاڵ"مام جەلال" سکرتێرى گشتى(ی.ن.ک) لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا کە نەوشیروان مستەفا ئەمین و کۆسرەت رەسوڵ عەلى و د. فوئاد مەعسوم و د. کەمال فوئاد ئامادەیبوون، رایگەیاند:"دیوانى لێپرسینەوە بەشێوەیەکى عادیلانە و یاساییانە لەهەرشتێک دەپرسێتەوە کە دەخریتە پاڵ هەرکەسێک." ئەو وتەیەى بەڕێز مام جەلال لەمیانى راگەیاندنى دامەزراندنى پرۆژەى دەزگاى لێپرسینەوەدا بوو کە دەزگایەکى نوێی (ی.ن.ک)ە.
2007
- لەهاوینەهەوارى سەڵاحەدین مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێم. لەگەڵ مەڵبەند و لقەکانى سنوورى کەرکوک کۆبۆوەو تێیدا هۆشیاریدا بەڕێکخستنەکان لەشارى کەرکوک لەئاست بەرپرسیارێتى مێژووییدابن و دووربن لە گیانى تەسکى حزبایەتى.
2007
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ ئێران بەجیا لەگەڵ هاشمى رەفسەنجانى سەرۆکى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى ئێران و سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى نزیککردنەوەى مەزهەب و ئایینەکان و سەرۆکى دادگاى باڵاى ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
2007
- ئەنجومەنى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بەهەموو ئەندامەکانییەوە بەسەرپەرشتى سەرۆک"مام جەلال" لەبارەگاى سەرۆک کۆمار پێشوازى کرا لەگوردن براون وەزیرى دارایی بریتانیا و دیز براون وەزیرى بەرگریی.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved