یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
چالاکی
بۆردی هۆشیاری کتێبی کوردستان و بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردی بڵاوکردەوە
2025-06-10
بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیران و تێکۆشەران و کادرانی حزبی، لە چوارچێوەی یۆبیلی زێرینی (ی.ن.ک) رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی (کتێبی کوردستان و بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد)، کە لە نووسینی سەرۆک (مام جلال)ە، بەرێوەچوو .
سەرکەوت جلیل وەرگێڕی کتێبەکە ئاماژەی بەو خاڵانەکرد، کە لە کاتی وەرگێڕانی ئەم بەرهەمەدا سەرنجی راکێشاوە و بۆ ئەمڕۆش دیدگای سەرۆک مام جەلال بەڕوونی بە قۆناغەکانی شۆڕشدا لە دوای چەندین ساڵ لە نووسینی ئەم کتێبە هێشتا بەسەر رووداو و پێشهاتەکاندا دیارە.
دواتر نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری چەند سەرنجێکی لە سەر ئەم بەرهەمە و کۆبەرهەماکانی تری بۆردی هۆشیاری کە تایبەتن بە ئەدەبیاتی مام جەلال خستەڕوو. هەروەها ڕایگەیاند: ئەمە 11 هەمین بەرهەمی سەرۆک مام جەلالە کە لە چوارچێوەی پرۆژەی کۆبەرهەمەکانی مام جەلال کۆکراونەتەوە و چاپکراونەتەوە؛ بۆیە وتی گرنگە هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ کۆکردنەوە چاپکردنی نووسینەکانی مام جەلال هەیە، یەک بخرێت و کارێک بێت لە شوێن پێگە و کەسایەتی مام جەلالدا بێت، هەروەها ڕایگەیاند: لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشنیازی ئەوەی بۆ کراوە ئەم بەرهەمانە وەربگێڕدرێنە سەر زمانی ئینگلیزی، ئەمەش پێویستی بەلیژنەیەکی پسپۆڕ هەیە بۆ ئەم کارە.
لەکۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هاوکارانی بۆرد هەڤاڵان سەرکەوت جلیل و هاوار نەسرەدین، و ئارام حسین لێپرسراوی ستۆدیۆی بۆردی هۆشیاری.
جێگەی ئاماژە پێکردنە لەهەفتە یادی دامەزراندنی (ی.ن.ک) بۆردی هۆشیاری مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوە بۆ کۆمەڵێک بەرهەم ئەنجامداوە.
بابەتی زیاتر
چالاکى بۆردى هۆشیارى
بۆردى هۆشیاریی بەپاشکۆیەک راپەڕینى پێنجوێنى بیرهێناینەوە
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی ئاشکرا کرا