1979
- مانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری قه‌سرێ.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(1)ی هه‌رێمی(14) هێرشیان كرده‌سه‌ر فه‌وجی داره‌به‌ن له‌دۆڵی شاورێ، هه‌مان مه‌فره‌زه مینێكیان له‌سه‌ر رێگای سه‌ربازه‌كان له‌گوێزگه‌لان دانا‌و بووه‌هۆی كوژرانی(3) سه‌رباز.
1982
- بۆسه‌ی كه‌رتی تیپ و كه‌رتی(3)ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ له‌سه‌رجاده‌ی"ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی" له نزیك گوندی چناره، سووتاندنی ئۆتومبێلێكی مونه‌زه‌مه‌ی به‌عس له‌ده‌ربه‌ندیخان.
1985
- رۆژی یه‌کشه‌ممه، هێزێکی ئاسمانی عێراقی که له‌هه‌شت فڕۆکه پێکهاتبوو، له‌کاتژمێری(9:15)ی به‌یانی ئۆردوگای(زێوه)ی په‌نابه‌رانی کوردی باشووری کوردستانی له‌ناو خاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان(کوردستانی ئێران)دا، به‌چه‌کی فسفۆڕ و ناپاڵم بۆردومانکرد، له‌ئه‌نجامدا(313) هاووڵاتی بێتاوانی شه‌هید کرد‌و(373)ی دیکه‌شی بریندارکرد، که زۆربه‌یان قاچ یان ده‌ستیان بڕاوه‌ته‌وه یان ده‌موچاو و جه‌سته‌یان سووتاوه.
1993
- ئێران تۆپبارانی زه‌ڵێی كرد.
1994
- شه‌وی(8/9) دوژمن به‌تۆپی قورس له قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه بۆردومانی ئۆردوگانی شۆڕشی كرد.
2007
- سەرۆک"مام جەلال" سکرتێرى گشتى"یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان" بەئامادەبوونى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبی سیاسی لەهۆڵى شەهید شیهاب لەقەڵاچوالان سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى فراوانى کرد لەگەڵ ئەنجومەنى مەڵبەند و مەکتەبەکانى"ی.ن.ک".
بابەتی زیاتر