1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی هه‌رێمی(14) په‌لاماری مقه‌ر فه‌وجی(6)ی لیوای(97)یاندا له‌ناوچه‌ی پڵینگان و جاشەکانیان راونا.
1979
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵەبجه‌ی"ی.ن.ك" چوونه ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند خۆفرۆشێكیان به‌سزای گه‌ل گه‌یاند.
1987
- تیپی(53)ى شێروانە، بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- باوه‌نوور نایه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا بووه‌هۆی سووتاندنی ناقیله‌یه‌ك و ئیڤایه‌ك و كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێك.
1987
- تۆپخانه‌ی شۆڕش بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی سوسێ و سه‌نگه‌ره‌كانی كۆته‌ڵ و كانی خان و حاجی تانی كرد.
1993
- هەڤاڵ"مام جەلال" کۆششێکى زۆرى کرد بۆئەوەى دەوڵەتى تورکیا و pkk بگەیەنێتە کەنارى ئارام و دانووستان لەنێوانیاندا دروست بکات. بەهۆى ئەوەى دەوڵەتى تورکیا لەوبارەیەوە تێگەیشتنى تەواو یەکلاکەرەوەى نەبوو، عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی بەو ئاگربڕە هێنا کە لە(20/3/1993) دەستیپێکردبوو لە(15/4/1993) کۆتایی پێهات.
1994
- کاتژمێر(5)ی به‌یانی"پ.د.ك و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی" به‌باڵپشتی تۆپخانه‌ی ئێران له(4) قۆڵه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی"ی.ن.ك" له گرده‌نازێ و ناوگردان و گامێش ته‌په‌و شانه‌ده‌ری. لەوشەڕەدا"موئمین سەلام سادق" ناسراو بەوەستا موئمین مامۆستا‌و چەکسازو وەستاى شۆڕش، لەشەڕێکى نابەرامبەردا و لەپێناو رزگارکردنى گیانى 60 هاوڕێی لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێیدا شەهیدبوون.
2006
- ئەبو مەسعەب زەڕقاوى گەورە تیرۆریست لەخانوویەکدا لەناوچەى هەبهەب کە(8کم) لە باکوورى باقوبەوە دوورە، لەهێرشێکى هەوایى هێزەکانى ئەمریکا کوژراو لەهەمان خانوودا(7) یاریدەدەرى زەرقاوى تیرۆریستیش کوژران، د. نورى مالیکى سەرۆکى وەزیرانى عێراق و زاڵماى خەلیلزاد باڵیۆزى ئەمریکا لەعێراق، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسی هاوبەشدا کوژرانى زەرقاوى و یاریدەدەرەکانیان راگەیاند.
2006
- بەبۆنەى کوژرانى زەرقاوى تیرۆریست، سەرۆک تاڵەبانى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کۆتاییهاتنى زەرقاوى مژدەیەکى خێرە بۆ حکومەتى یەکێتیى نیشتمانیی لەدەستپێکى کارەکانیدا.
بابەتی زیاتر