2007
- بەمەبەستى داڕشتنى پرۆژەیەکى هەمەلایەنەى ستراتیژیى لەنێوان هەردوولاو چاکسازیى لە دامودەزگا حزبیی و حکومییەکان و بەدواداچوونى ئەو بڕیارانەى دەدرێن بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان. مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)و (پ.د.ک) بەسەرپەرشتى بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەهاوینەهەوارى پیرمام کۆبوونەوە و چەندین کۆمیتەى باڵا لەهەردوو مەکتەبی سیاسی پێکهێنراو راگەیاندنێکى هاوبەشیان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەشارى سلێمانى پێشوازیکرد لەبەڕێز ماسیمۆ دالیما جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا و وەفدێکى هاوڕێی و لەکۆبوونەوەیەکیشدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) ئامادەیبوون گفتوگۆکرا لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئیتاڵیا لەعێراق، هەروەها پتەوکردنى پەیوەندى نێوان ئیتاڵیا و عێراق لەلایەک و هەرێمى کوردستان لەلایەکیترەوە. هەمان رۆژ وەفدەکەى ئیتاڵیا لە کەشێکى ئارامى کوردستاندا ئێوارە پیاسەکیان بەبازاڕەکانى سلێمانیدا کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved