ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٥،٦،٣، بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، بەئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان (ی.ن.ک)، لێپرسراوانی حزبی و حکومی، پەرلەمانتاران، تێکۆشەرانی دێرین، پێشمەرگە کەم ئەندامبووەکانی سەنگەر، لە هۆڵی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لەچوارجێوەی چالاکییەکانی بۆردی هۆشیاری بۆ ساڵیادیدامەزراندنی (ی.ن.ک)دا؛ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (سەنگەر و خوێن) بەڕێوەچوو کە لە کۆکردنەوەو ئامادەکردنی هەڤاڵ ئەمیرە محەمەدە، و باس لە تێکۆشان و قوربانی پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر دەکات.
ئەم رێوڕەسمە بۆردی هۆشیاری بە هەمانگی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندام بووەکانی سەنگەر بەڕێوەچوو، هەڤاڵ شێخ جەعفەر لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشیکردن و بەرزنرخاندنی هەوڵ و ماندووبوونی ئامادەکاری کتێبەکە کە ئەرکێکی زۆری کێشاوە لە کۆکردنەوەو ئامادەکردنی ئەو کتێبە بەپێزەدا، هیوای خواست ئەو جۆرە هەوڵانە درێژەیان هەبێت، بەئامانجی دیکۆمێنتکردنی وردەکاریی قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ووتی خۆشبەختانە بۆردی هۆشیاری هۆبەیەکی تایبەتی بە نوسین وکۆکردنەوەی مێژووی (ی.ن.ک)هەیە ، هاوکات تیشکی خستەسەر رەنج و تێکۆشانی پێشمەرگە کەم ئەندامبووەکانی سەنگەر و رایگەیاند؛ ئەم توێژە خەباتگێڕە ژیانی خۆیان و کەسوکارەکانیان بۆ سەرفرازیی میللەتەکەیان تەرخان کردووەو جێ دەستیان لە ئازادی خەڵکی کوردستاندا دیارە، هەربۆیە جێگای شانازی خۆیان و خانەوادەکانیان و تەواوی خەڵکی کوردستانن، بەڵام بەداخەوە تائێستا وەکو پێویست خزمەت نەکراون، بۆیە پێویستە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، بەیاسا ماف و پێداویستییەکانیان بۆ فەراهەم بکات.لەبەشێکی تری وتەکەیدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، سوپاسی هەڤاڵ شێخ ئەحمەد شێخ کەریمی کرد کە دیاری بۆ ٧٠ پێشمەرگەی کەم ئەندام بووی سەنگەری بەشداربوو لە رێوڕەسمەکە دابین کردووە.
دواترهەڤاڵ ئەمیرە محەمەد ئامادەکاری کتێبەکە، لە وتەیەکدا سوپاسی هەڤاڵ شێخ جەعفەر و بۆردی هۆشیاری و هەموو ئەو کەس ولایەنانەی کرد کە هاوکاری بوون لە ئامادەکردنی کتێبەکەدا، تیشکی خستەسەر ناوەرۆکی کتێبەکە و ڕایگەیاند ئەم کتێبە باس لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر دەکات.
بۆردی هۆشیاریش لای خۆیەوە چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی بەخشیە هەر یەک لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر و هەڤاڵ ئەمیرە محەمەد، لەپای ئەو خزمەتەی بە پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەر کردویانە لە ئامادەکردنی ئەم کتێبە و ڕێکخستنی مەڕاسیمەکە.
لەبەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا  هەریەک لە هەڤاڵان زیادی شەهید جەبار و فوئاد حاجی عەبابەکر وتەیان پێشکەش کرد.لە کۆتایشدا خەڵاتی رێزلێنان و دیاری و کۆپییەکی کتێبەکە بەسەرهەریەک لە پێشمەرگە کەم ئەندام بووەکانی سەنگەردا دابەشکرا.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved