1987
- هەردوو تیپی(86)ی دەشتی هەولێر و(87)ی قەرەچووغ لەهەڵمەتێکی شێرئاسادا، تەواوی رەبایەکانی لای شێراوە و سێقوچان و بنکەى ئەبوجەعفەری مەنسوری جەیش شەعبی یان گرت، زیانی دوژمن زیاتر لە(80) سەربازبوو(10) سەربازیش بەدیلگیران، دەستکەوتی هێزى پێشمەرگەش(194) پارچە چەک و چەند سندوقێکى نارنجۆک و کۆمەڵێ کەلوپەلی سەربازی بوو. بەداخەوە لەم داستانەدا فەرماندەیەکی ئازاو بەجەرگ"فوئاد گۆمەشینی"و"جەوهەر" ناسراو بەڕەوەند شەهیدبوون و گەیشتنە کاروانی نەمران.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد لە مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى هاوبەشى مەکتەبی سیاسی هەردوولایکرد، لە کۆبووبوونەوەکەدا رەوشى عێراق و کوردستان و پەیوەندى هەردوولاو دەستوورى عێراق و دەستوورى کوردستان و کۆمەڵێک مەسەلەى دیکە باسیان لێوەکراو بەیاننامەیەکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئیدانەى پێکهێنانى بەرەیەکى گومانلێکراویان کرد، کە لە(29/4)دا، لە قاهیرە لەلایەن چەند لایەنێکى عەرەبی و سونەى شۆڤێنى و کوردى کۆنە خۆفرۆشەوە پێکهێنرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved