2007
- پاش گەشتێکى تایبەتى(13) رۆژە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، سەرۆک"مام جەلال" بەهاوڕێیەتى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەفڕۆکەیەکى تایبەت گەیشتەوە سلێمانى و لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لەلایەن د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى عێراق و د. کەمال فوئاد بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی و عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کارگێڕ و ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى(ی.ن.ک) و ژمارەیەک لێپرسراوانى حزبی و حکومییەوە بەگەرمى پێشوازى لێکرا.
2007
- لەیادى(32) ساڵەى دامەزراندنى(ی.ن.ک) و یادى(31) ساڵەى هەڵگیرساندنى شۆڕشى نوێی گەلەکەمان و بۆ بەرزڕاگرتنى ئەو یادە، چەندین چالاکى هونەرى و وەرزشى لەهەرێمى کوردستان و وڵاتانى دەرەوە پێشکەشکران و ژمارەیەک پڕۆژەى خزمەتگوزاریی و ئاوەدانى لەشار و شارۆچکەکانى کوردستان کرانەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved