1995
- (ی.ن.ک) پرۆژەیەکى ئاشتى بۆ کوردستانى عێراق خستەڕوو کە لەپێنج قۆناغ پێکهاتبوو.
2004
- سەرۆک"مام جەلال"و کاک مەسعود لەنامەیەکیاندا بۆ سەرۆکى ئەمریکا جۆرج بۆش، نیگەرانییان سەبارەت بەناهەقییەکان بەرامبەر خەڵکى کوردستانى عێراق نیشانداو چەندین داواکارى رەوایان خستەڕوو.
2006
- بەبۆنەى یادى(31) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و یادى(30) ساڵەى هەڵگیرسانى شۆڕشى گەلەکەمان، مەکتەبی سیاسى (ی.ن.ک) لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و هەموو هێزە نیشتمانى و ئازادی و ددیموکراسیخوازەکانى عێراق سەرگەرمى ئەوەن ئازادیی و دیموکراسى و خۆشگوزەرانى بۆ گەلەکەیان دابینبکەن، هەربەو بۆنەیەوە مەکتەبی سیاسی(پ.د.ک) چەندین حزب و لایەن و کەسایەتى سیاسی لەکوردستان و عێراق و دەرەوەى وڵات پیرۆزباییان ئاراستەى سکرتێرى گشتى(ی.ن.ک) و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى(ی.ن.ک) کردووە، بەچەندین چالاکى جۆراوجۆر لە کوردستان و وڵاتانى دەرەوە ئەو یادە بەرز و پیرۆز راگیرا.
2006
- بە بەشداریى هەڤاڵ"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و سکرتێرى گشتى(ی.ن.ک) و بەڕێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێم و عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆک و سکرتێر و ژمارەیەکى زۆر لەمیوانان ئاهەنگى یادى(31) ساڵەى دامەزراندنى(ی.ن.ک) لە هاوینەهەوارى دوکان بەڕێوەچوو.
بابەتی زیاتر