1987
- شه‌وی(29/30) تیپه‌كانی مەڵبەندەکانی(2) و(3) له‌دوو قۆڵه‌وه و له‌ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێردا توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و مقر فه‌وجی(149)ى بنكه‌ی(30)ی ته‌مموزی جه‌یشی شه‌عبی، له‌م نه‌به‌ردییه‌دا سه‌دان پارچه چه‌ك ده‌ستكه‌وتی پێشمەرگە‌كانی"ی.ن.ك" بوو، هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س له‌چه‌كداره‌كانی دوژمن كوژران، ئه‌م داستانه به‌خوێنی شه‌هیدی شۆڕش و گه‌ل"عه‌بدولڕه‌حیم" لێپرسراوی عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی( 2و9)ى پێشمه‌رگه تۆمار كرا.
2006
- لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، وەفدى(Si) بەسەرۆکایەتى لویس ئایالا سکرتێرى رێکخراوەکە سەردانى شارى کەرکوکى کرد، لە نزیکەوە سەردانى چەندین دامەزراوەى حزبی و حکومى و ئاوارەکانى شارەکەى کرد، ئایالا تێگەیشتنى خۆى بۆ ئاساییکردنەوەى بارودۆخ لە پارێزگاى کەرکوک و جێبەجێکردنى ماددەى(140) دەربڕى و وتی: پێویستە هەموو کوردە دەرکراوەکانى کەرکوک بۆ شارەکەیان بگێڕدرێنەوە.
2006
- وەفدێکى کۆنگرێسى ئەمریکا کە پێکهاتبوو لە"روى بلەنت" سەرۆکى کوتلەى کۆمارییەکان و"سیتنى هۆ" سەرۆکى کوتلەى دیموکراتەکان و سیناتۆر"هۆرى تەلەن" ئەندامى ئەنجومەنى پێدان و ژمارەیەک لەکۆنگرێسمان گەیشتنە هەرێمى کوردستان و چەند دیدارێکیان لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا و وەفدەکە رایانگەیاند: ئەوەى هانیداین سەردانتان بکەین، ئەو سەرکەوتنەیە کە لەهەرێمى کوردستان بەدەستهێنراوە.
2006
- لەمیانى سەردانەکەیدا بۆ بەڕازیل، عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، یاداشتنامەیەکى لەگەڵ کۆمپانیاى"تریل هت ڕى" بەرازیلى ئیمزا کرد.
بابەتی زیاتر