بەئامادەبوونى زۆرێک لە نووسەر و رووناکبیر و کادیرى ئۆرگانەکان و پێشمەرگەى دێرین و زیندانیانى سیاسی، لەیادى یۆبیلى زێڕینى(یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان)دا، ئەمڕۆ چوارشەممە(28/5/2025) (11:00)ى پێشنیوەڕۆ، بۆردى هۆشیارى بەهاوبەشى لەگەڵ رۆژنامەى کوردستانى نوێ، کۆڕى ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبى(یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆچى؟) لەنووسینى سەرۆک(مام جەلال)و وەرگێڕانى شەهیدى سەرکردە(شاسوار جەلال) ناسراو بەئارام رێکخست..
دواى گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکى کتێبەکە لەلایەن راگەیاندنکار بەهێز حوسێن-ەوە، بەڕێز لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن و ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى، هەڵسەنگاندنى بۆ کتێبەکە کردو باسى لەگرنگى و نووسینى کتێبەکەو ئەو دۆخە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەى کە توێژینەوەیەکى وەها گرنگى تیادا نووسراوە.
جەختى لەوە کردەوە هەموو ئەو جومگە سەرەکیانەى کۆمەڵگا پێکدەهێنن کەوتوونەتە ناو دووتوێی ئەم توێژینەوەیەوەو لەهەمانکاتدا خوێندنەوەیەکى عەقڵانیان بۆکراوە. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد ئەم کتێبە بۆیە گرنگە، چونکە بووتە رێنیشاندەرو پرەنسیپى دەرچوون لەنائومێدى ئاشبەتاڵ و دروستبوونى هێزێکى نوێی کاریگەرو شارستانى بتوانێت قۆناغى بەرگریی و رزگاریى بگەیەنێتە دوا مەنزڵ و هەموو قۆناغە هەستیارو پێویستەکانى شۆڕشى نوێی گەلەکەمانى بەباشى و بەشێوازێکى سیستماتیک بەرجەستەکرد..
لەیادى یۆبیلى زێڕینى(یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان)دا، بۆردى هۆشیارى- مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارى، بەنیازە زنجیرە کتێبێک بەناونیشانى جیاجیا لەکات و شوێنى جیاواز بڵاوبکاتەوەو ببەخشێ.
رۆژى شەممە(31/5) کاتژمێر(11:00)ى پێشنیوەڕۆ لەکافتریاى ئەمنە سوورەکە ناساندن و دابەشکردنى کتێبى(پارتیزانەکانى دواى ئەنفال) لەنووسینى محەمەد حەمە تەقى.
رۆژى سێشەممە(3/6)کاتژمێر(11:00)ى پێشنیوەڕۆ لەهۆڵى ئەنجومەنى باڵاى پاراستنى بەرژەوەندییەکانى یەکێتى، ناساندن بۆ کتێبى(سەنگەرو خوێن) لەنووسینى(ئەمیرە محەمەد).
رۆژى چوارشەممە(4/6) کاتژمێر(11:00)ى پێشنیوەڕۆ لەکافتریاى ئەمنە سوورەکە کتێبى(کوردستان و بزوتنەوەى نەتەوەیی کورد) لەنووسینى سەرۆک(مام جەلال)و وەرگێڕانى(سەرکەوت جەلیل).

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved