1978
- نامه‌ی ئه‌ندامێكی حزبی شیوعی عێراقی"القيادة المركزية" له زیندانه‌وه گه‌یشته ده‌ستی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" كه تیایدا باسی قاره‌مانێتی خۆڕاگریی هه‌ڤاڵانی هه‌ڵۆی سوور ده‌كات.
1979
- مینێکی مەفرەزەیەکی هەرێمى(1) لە خورماڵ تەقیەوە، دوو سەرباز کوژران و سەربازێکیتریش برینداربوو.
1979
- دوژمن هێرشێکی گەورەی کردەسەر ناوچەی"پاڕەزان و گوێزە رەش و حاجی مامەند" بەیارمەتی جاشە خۆفرۆشەکانی چەمچەماڵ و چوارتا و زەڕایەن و هەڵەبجە و عەریف مەحمودی سیاگوێزی نۆکەر، مەفرەزەیەکی هەرێمى(1) بەرەنگاریانبوونەوە و پاش شەڕێکی سەخت و خوێناوی هەڤاڵ"ئەحمەد شیرەمەڕی" و هەردوو پێشمەرگە"عومەر مەحمود و عوسمان فەقێ محەمەد" شەهیدبوون و زیانی دوژمنیش نەزانراوە.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی(4)ى هەرێمى(1) مینێکیان لە نزیك رەبیەی قەدەفەری-یەوە چاند و مینەکە لەژێرپێی کۆمەڵێک سەربازدا تەقیەوە، سێ سەرباز کوژران و یەکێکیتریش برینداربوو.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی(5)ى هەرێمى(1) چوونەناو شاری پێنجوێن و لە بنکەى پۆلیس و رەبیەی ناوشاریاندا، زیانی دوژمن نەزانراوە.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتى(5)ى هەرێمى(1) لەناوشاری پێنجوێن لەڕەبیەی قەسابخانەیاندا، دوو حەرەس کوژراو لەڕێی گەڕانەوەدا مەفرەزەکە کەوتە بۆسەیەکی جاشە خۆفرۆشەکان و لێیان هاتنەدەست و سێ جاش برینداربوون.
1985
- خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سۆخۆ له‌ئاسمانی گه‌ڕه‌وان له‌لایه‌ن دژه ئاسمانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه.
1986
- له‌بۆسه‌ی قاره‌مانه‌كانی تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك(8) ئۆتومبێلی سه‌ربازی تێك‌شكێنران.
2006
- بەمیواندارى"ی.ن.ک" کۆبوونەوەى گروپى کوردى لە سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال لەگەڵ وەفدى(Si) لە هاوینەهەوارى دوکان دەستیپێکرد کە گروپى کوردى پێکهاتبوون لە(پ.د.ک) و حزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران و حزبی تەجەموعى دیموکراتى تورکیا(DTP)و لویس ئایالا رایگەیاند: هاوڕێیانى کوردمان لە عێراق رێگایەکى راستەقینەیان هەڵبژاردووە بۆ بەدیهێنانى ئازادى و دیموکراسى.
بابەتی زیاتر