1979
- مەفرەزەیەکی هەڵەبجەی لقی(1)ى "ی.ن.ك" لە نزیک هەڵەبجە کەوتنە بۆسەی دوژمنەوە، پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە و دواى شەڕێکى سەخت دوو سەربازیان لێکوشتن و بەسەلامەتی رزگاریان بوو.
1985
- دوژمن به‌هێزێكی گه‌وره‌وه‌ هێرشی كرده‌سه‌ر"پیری شه‌وكێڵ و كه‌توو" له‌ناوچه‌ی شارباژێڕ، قاره‌مانه‌كانی گه‌ل به‌سه‌رپه‌رشتی رەوانشاد "جه‌بار فه‌رمان" شێرانه‌ به‌ره‌نگاریانبوونه‌وه‌ و پاش چه‌ندین رۆژ شه‌ڕ چۆكیان به‌دوژمنداداو له‌م داستانه‌ مه‌زنه‌دا سه‌رتیپی(31)ی سلێمانی "عه‌لی چوارتایی" و چەند پێشمەرگەیەک شه‌هیدبوون.
1987
- شه‌وی(24/25) هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(1) به‌دوو قۆناغ و له‌سێ قۆڵه‌وه‌ داستانی رزگاركردنی زنجیره‌ شاخی گڵه‌زه‌رده‌یان تۆماركرد، له‌م داستانه‌دا ده‌یان مقه‌ر سریه‌ و ره‌بیه‌ گیراو سه‌دان سه‌رباز و جاش كوژران و سه‌دان پارچه‌ چه‌ك ده‌ستكه‌وتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بوو، ئه‌م داستانه‌ به‌خوێنی سه‌رتیپی قاره‌مان"دلێر جاف" و(7) پێشمه‌رگه‌ی تر تۆمار كرا.
1987
- پاش سه‌ردانی وه‌فدی حزبی"سۆشیالیستی كوردستان" بۆ سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك" له‌دۆڵی جافه‌تی، هه‌ردوولا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.
1993
- تۆپخانه‌ی ئێران"زینوێ"ی حاجی ئۆمه‌رانی بۆردومان كرد.
1995
- دوژمن ئاگری له‌ ده‌غڵ و دانی هاووڵاتیانی گوندی باشته‌په‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قوشته‌په‌ به‌ردا.
2007
- لەهۆڵى سلێمانى، بەرەو دروشمى"بەرەو ئایندەیەکى باشترى لاوان"و بە بەشدارى(369) لاوى کچ و کوڕ لە(21) سەنتەرى سەرانسەرى کوردستان، کە نوێنەرایەتى(٧٥) هەزار لاویان دەکرد، کۆنگرەى سێیەمى رێکخراوى ئازادى لاوانى کوردستان لەیادى(8) ساڵەى دامەزراندنى رێکخراوەکەدا بەڕێوەچوو.
2007
بە بەشدارى د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان. ئەندامانى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە و لەبارەى دوایین پێشهاتەکانى مەسەلەى کەرکوک و جێبەجێکردنى ماددەى(140) گفتوگۆکرا.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved