بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لەپزیشك و كادرانی تەندروستی و پێشمەرگەو بەرپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوكان و كەسایەتیە كۆمەڵایەتیەكان، بۆردی هۆشیاری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە یەكەمین چالاكیدا بۆ یادی یۆبیلی زێرینی (ی.ن.ك)، رێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بەرگی دوو وسێی كتێبی ڕەهەندی تەندروستی لە شۆڕشی نوێدا 1976 - 1991لە نووسینی مامۆستا گۆران سەلام محەمەد بڵاودەكاتەوە.
لە دەستپێكی ریورەسمەكەدا لێپرسراوی یەكەی كۆڕو سیمنار بەناوی بۆردی هۆشیارییەوە بەخێرهاتنی میوانانی كردو ڕاگەیاند: لە یادی یۆبیلی زێرینی (ی.ن.ك) چەندین كتێب ئامادەییە كە مەراسیمی ناساندن وبڵاوكردنەوەی بۆ دەكرێت ، ئەم كتێبەی ئەمڕۆش هەوڵێكی تری بۆردی هۆشیارییە بۆ نوسینەوەی مێژووی شۆڕشی نوێ‌ لە رووی تەندروستییەوە .
پاشان مامۆستا گۆران سەلام ئامادەكارو نوسەری كتێبی رەهەندی تەندروستی لە شۆرشی نوێدا 1976 - 1991 پوختەیەكی  لەسەر قۆناخەكان و ناوەرۆكی كتێبەكەی پێشكەشی ئامادەبوانكرد و ڕاگەیاند میتۆدی مێژووی زارەكی بەكارهێناوە، بۆنوسینەوەی ئەم كتێبە و خۆشبەختانە بەشێكی زۆری پزیشك و ستافی تەندروستی شۆڕشی نوێ‌ لەسێ بەرگدا بەسەركراونتەوە، ئەوەش بەشێكی تری سەروەرییەكانی (ی.ن.ك)ە لەچوارچێوەی خەباتی نەتەوەكەماندا.پێشکەشی کردوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved