1975
- یهكهمین بهیاننامهی دامهزراندنی"ی.ن.ك" له ڕادیۆ و رۆژنامهكانی سوریاوه بڵاوكرایهوه.
1979
- مینێکی مەفرەزەیەکی هەرێمى(4) لەژێر مدەڕەعەیەکی سەربازیدا تەقیەوە و تێکیشکاند.
1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(2) جۆى تەعاونى میریان سووتان.
1987
- هێزهكانی دوژمن گوندهكانی"مهلهكان و گۆڕهشێر و كندۆڵ و بلێ و بردون"یان كیمیاباران كرد و له ههمانڕۆژیشدا گوندهكانی"تۆمار و گرگان و قهمهر"ی ناوچهی كهركوكیان كیمیاباران كرد.
1994
- فەرماندە و پارتیزان شههید "سمایل وهرتێیى" لە(2/5/1994) لە یەکەم شەڕى ناوخۆ لە شارى قەڵادزێ برینداردەبێ و دواى مانەوەى(20) رۆژ لە خەستەخانە لە شارى هەولێر لە(22/5/1994) شەهیددەبێ.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆشکى کۆمارى لە بەغدا، بەڕەسمى پێشوازى کرد لەبەڕێز تۆنى بلێر سەرۆک وەزیرانى بریتانیا و سەرۆک تاڵەبانى سوپاسگوزاریى بۆ بریتانیا و هاوپەیمانان دووپاتکردەوە.
2007
- لەتەلارى شەهید مامۆستا سەعد لەهەولێر لەژێر ناونیشانى"گۆڕینى دیدى فەلسەفى پەروەردەییمان بۆ مرۆڤ بنەمانى گۆڕانکارییەکانە" کۆنگرەى پەروەردەیی بەسەرپەرشتى و ئامادەبوونى بەڕێز عومەر فەتاح جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانى کوردستان و لێپرسراوانى حزبی و حکومى و وەفدى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق و وەفدى تیپى زەیتون و میوانێکى زۆرى ناوەوە و دەرەوەى کوردستان دەستیپێکرد.
بابەتی زیاتر