1986
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(21)ی كه‌ركوك له‌دوو قۆڵه‌وه چوونه ناوشاری كه‌ركوك و له کاتژمێر(30:11) تا(3)ى شه‌و، شه‌ڕیان دامه‌زراند و زیانێكی گه‌وره‌یاندا له داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی دوژمن، ئه‌م داستانه به‌خوێنی(4) پێشمه‌رگه تۆماركرا.
1986
- شه‌وی(19/20) قاره‌مانه‌كانی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ هێرشێكیان كرده‌سه‌ر ره‌بیه‌ی جاده‌ی عه‌ربه‌ت - سلێمانی و زه‌برێكی گورچكبڕیان لێدان و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان"حه‌مه قه‌ڕاڵی" شه‌هیدبوو.
1986
- پێشمه‌رگەکانی تیپی(53)ی شێروانه، هێرشێكی دوژمنیان له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌ی داوده تێك‌شكاند و زیاتر له(30) سه‌رباز و جاش كوژران.
1989
- هێرشی پارتیزانه‌كانی سورداش بۆسه‌ر ره‌بیه‌ی ده‌ربه‌ندی هه‌ڵه‌دن.
1997
- به‌ستنی كۆنگره‌ی(31ی ئاب) له سلێمانی له ژێر دروشمی"له پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی 31ی ئابێكیتر".
2006
- کابینەى نوێی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەلایەن نوێنەرانەوە بەزۆرینەى دەنگ پەسەندکراو متمانەى پێبەخشرا. کابینەکە لە د. نورى کامل مالیکى سەرۆک وەزیرانى و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەلام ئەلزەوبەیعى جێگرانى و(37) وەزیر پێکهاتبوو، لەڕێوڕەسمى متمانە بەخشینى کابینەکەدا، سەرۆک"مام جەلال" رایگەیاند: ئەم حکومەتە مژدەیە بۆ گەلەکەمان، ئاگادارکردنەوەشە بۆ تیرۆریستە تەکفیرییەکان و تاوانبارە بکوژەکان.
2007
- هەڤاڵ"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق هاوڕێ لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕێکەوتن.
بابەتی زیاتر