1979
- هێزەکانی عێراق پەلاماری ئەو هێزەیان دایەوە کە بەڕێکەوتبوون بۆ سنوورى تورکیا و ئێران و عێراق بەنیازى هێنانى چەک، هێزى پێشمەرگە شەڕێکی سەختیان لەگەڵ دوژمن‌دا کرد و زەرەری قورسیان لێدان، هێزی ئاسمانی عێراق زەرەری گیانی لەهێزى پێشمەرگەدا.
1979
- مینێکی مەفرەزەیەکی هەرێمى(14) لەنزیك بارەگای لیوای(97)ى رانیە تەقیەوە و زیانی دوژمن نەزانراوە.
1982
- شه‌وی(12/13) پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رتی(4)ی جه‌باری هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندی"ته‌په‌لو" پاش شه‌ڕێكی(3) کاتژمێری چه‌ند زیانێك به‌ردوژمن كه‌وت و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی سۆران شه‌هیدبوو.
1986
- شه‌وی(12/13) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(21)ی كه‌ركوك، هێرشیان كرده‌سه‌ر مۆڵگای جاشه‌كان له‌گوندی"نه‌بی ئاوا" كه(20كم) له كه‌ركوكه‌وه دووره، پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه توانیان(18) خۆفرۆش بكوژن و ئه‌م نه‌به‌ردییه به‌خوێنی(4) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆماركرا.
1987
- راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه و سه‌ید سادق و شاره‌زور و كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و دووشاره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
1987
- شه‌وی(12/13) له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری به‌رپاكرا له دژی سیاسه‌تی راگواستن.
1987
- تیپی(11)ی هه‌ورامان و هێزێكی حیزبی سۆشیالیست، ناحیه‌ی سیروان و خورماڵیان ئازاد كرد و(71) كه‌سیشیان به‌دیلگرت.
1989
- دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراقی له شاری كه‌ركوك گه‌ڕه‌كی"عەرەفە" یان تێكدا.
1997
- پاش سه‌فه‌رێكی ره‌سمی بۆ ئێران و میسر و كوێت، هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" گه‌یشته‌وه خاكی كوردستان.
1999
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پێشنیازی هەڤاڵ"مام جه‌لال" پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای شه‌هیدانی شۆڕشی گه‌لی كوردستانی په‌سه‌ند كرد.
2007
- ئۆتومبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە جۆرى لاندکرۆزەر لەبەردەم لقی مەخمورى(پ.د.ک) تەقییەوە و لەئەنجامدا دەیان کەس لە پۆلیس و کارمەندانى لقى مەخمورى پارتى و قایمقامییەت و پۆلیسى مەخمور و ژمارەیەک لە کارمەندانى قەرەچوغى(ی.ن.ک)و هاوووڵاتیان شەهید و برینداربوون. بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەبەیاننامەیەکدا تاوانە تیرۆریستییەکەى ئیدانەکرد.
بابەتی زیاتر