1979
- هێزی عێراق لە سالارییە"برادۆست" هێرشی هێنایەسەر ئەو هێزەى بەنیازبوون بڕۆن بۆ سنوورى نێوان عێراق و ئێران و تورکیا، شەڕێکی قورس روویدا لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکەى عێراقدا(45) سەرباز و ئەفسەر کوژران و بریندارکران و چەند چەکێك دەست پێشمەرگە کەوت، هێزی ئاسمانی عێراقى لە تۆڵەى ئەو زەرەرەی لێیانکەوتبوو هێرشیان هێنایەسەر هێزى پێشمەرگە و لەو بۆردومانەدا چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون.
1984
- به‌یاننامه‌ی"ی.خ.ك" به‌بۆنه‌ی مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی موسڵه‌وه.
1984
- به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان بۆ پشتیوانی له خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
1986
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی(25)ی خاڵخاڵان چوونه ناوشاری چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند خۆفرۆشێكیان به‌دیلگرت.
1987
- تۆپخانه‌ی قورسی مه‌ڵبه‌ندی(1) ئۆردوگای"ترغل"ی تۆپباران كرد و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی دوژمن گه‌یاند.
1989
- تیپی شانۆی كوردستان له شاری سه‌قز له‌ڕۆژانی(5 - 12) شانۆگه‌ری"راگوێز"یان پێشكه‌شكرد.
2007
- لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ بریتانیا، بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەلایەن تۆنى بلێر سەرۆک وەزیرانى بریتانیاوە بەگەرمى پێشوازى لێ‌کرا و لەکۆبوونەوەیەکدا هەردوولا بارودۆخى سیاسی و ئەمنى عێراق و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
2007
- کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیکرد لە حسێن شەهرستانى وەزیرى نەوتى عێراق و وەفدێکى هاوڕێی و لەبارەى هاوئاهەنگى نێوان هەردوولا بۆ تەواوکردنى ئەو پرۆژانەى وەزارەتى نەوت لە هەرێمى کوردستان کە تائێستا تەواو نەکراون و لەسەر یاساى نەوتیش گفتوگۆیان کرد.
بابەتی زیاتر