1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(14) لە کەمینی سەربازگەکانی لای گوندی زاری گەلی-دا‌و دلێرانە شکاندنیانن، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە دوو کڵاشینکۆف و یەک جیهازی تەلەفۆن بوو، زیانی دوژمنیش پێنج سەرباز کوژران و سیانیتریش برینداربوون هەویەی دوو سەربازیش دەست پێشمەرگەکان کەوت بەم ناوانە:
1- العریف المخابر حسن عوید.
2- ج.م سالم مهدی.
1982
- خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری"قه‌ڵاچوالان، كه‌ناروێ، ماوه‌ت، خه‌له‌كان"
1984
- ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی خوێندكاره مانگرتووه‌كانی كوردستان كه تیایدا داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كرابوو كه رۆژی(13/5) بكه‌نه رۆژی مانگرتنی گشتی.
1986
- قاره‌مانه‌كانی تیپی(78)ی كاروخ ده‌ستیانبه‌سه‌ر ره‌بیه‌ی ژماره(3)ی فه‌وجی(33)دا، گرت.
1987
- تۆپخانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی(2) هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان له"به‌رده‌شین، كونه‌ماسی، كارێزه، ماوه‌ت" تۆپباران كرد و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندن.
1987
- هێزێكی هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ندی(3) هێرشێكی دوژمنیان بۆسه‌ر"نۆسه‌نك و وه‌رتێ و هه‌رته‌ل" تێك‌شكاند.
1987
- قاره‌مانه‌كانی تیپی(74)ی باڵه‌ك، هێرشێكی گه‌وره‌ی دوژمنیان بۆسه‌رناوچه‌ی باڵه‌ك تێك‌شكاند و ده‌یان سه‌ربازیش كوژران.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى، بەڵگەنامەى متمانەپێکردنى باڵیۆزى ئێرانى لە بەغدا وەرگرت و رۆڵى کۆمارى ئیسلامى لە یارمەتیدانى گەلەکەمان بەرزنرخاند.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق چاوى بەدیک چینى جێگرى سەرۆکى ئەمریکا کەوت و پێکەوە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بەبارودۆخى سیاسى و ئەمنى و چەندین مەسەلەى تایبەت بەعێراق.
بابەتی زیاتر