بۆردی هۆشیاری مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری دهۆك؛ زنجیرە چالاكییەکی ڕۆشنبیری ئەنجام دەدات بە هاوبەشی لەگەڵ مەڵبەندی رێكحستنی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .
هەڤاڵ جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازی لەم هەنگاوەی بۆردی هۆشیاری کرد و هیوای خواست هەماهەنگی نێوان ئەم دوو ناوەندە فراونتربێت .
عادل عەلی ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیٍشتمانی كوردستان رایگەیاند: لە سەر ڕاسپاردەی لێپرسراوی بۆرد، زنجیرەكتێبی تۆماری سەروەریمان پێشكەشی ژمارەیەك كەسایەتی وتێكۆشەری ناوچەكەكرد.
دواتر لەسەر پرسی دیموكراسی كۆڕێكی تایبەت لەلایەن دكتۆر ئەكرەمی مهرداد بە ناونێشانی (دیموكراسی و سوسیال دیموكراسی)بۆهەڤالانی مەڵبەند پێشکەشکرا.
پاشان كتێبی كاروانی 38 شۆڕشگێڕەكە بە شێوە زاری كرمانجی ناساندن و خوێندنەوەی بۆكرا كە لەلایەن بڵندشاڵی نوسراوە.
دواتر ڕێگەی حەریرو ئەزموونی چین كۆڕێكی تربوو كە لەلایەن مامۆستا عەندنان مەنسور پێشكەشكرا بەهەڤاڵانی ئامادەبووکرا بە فراونی باس لە لایەنەجیاوازەکانی ئەم بابەتەکرا.