1979
- مینێکی مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) لەنێوان رەبیەی کورك و دۆڵی باراو تەقیەوە، سێ سەرباز کوژران و دوویتریش برینداربوون.
1982
- ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شاری كه‌ركوك دەستیپێکرد و له‌هه‌مان رۆژیشدا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك" به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و راپەڕینە ده‌ركرد.
1983
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌سه‌ر رێگای"هه‌ولێر - گوێر"
1984
- بۆ پشتیوانی له خوێندكاره مانگرتووه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، رۆژانی(6/7) خوێندكارانی زانكۆی موسڵ دەستی بەخۆپیشاندان کرد.
1986
- لە‌ناو شاری سلێمانی(6) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ له بۆسه‌یه‌كدا شه‌هیدبوون، ئەو تاوانە بەدەستی قادر ساڵح میرزا جاف شوانکاره‌یی"قاله جاف گه‌رمیانی" سه‌رۆک جاش لە شەوی(5/6/1986)دا، ئەنجامدرا و شەش پێشمەرگە بەم ناوانە شەهید کران:
"هه‌ژار محه‌مه‌د عه‌لی فەتحوڵڵا، ناسراو بە هه‌ژار ده‌ره‌ویانی، فه‌رمانده‌ی که‌رتی دووی شاره‌زووری تیپی 55ی قه‌ره‌داخ، ئازاد ئه‌حمه‌د وه‌هاب حسێن، ناسراو به‌ئازاده بچکۆل، جاسم میرزا محه‌مه‌د که‌ریم، جه‌مال محه‌مه‌د عه‌ربه‌تی، حسێن که‌ریم محێدین قه‌ره‌داغی، موکه‌ڕه‌م ئه‌حمه‌د ره‌شید قادر، ناسراو بەرزگار ده‌لوجه‌یی" هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان به‌ناوی"به‌ختیار" که سه‌ر به‌ڕێکخستنی نهێنی ناوشاری سلێمانی بوو و هاتبووه لای ئه‌و پێشمه‌رگانه لەگەڵ ئەواندا شەھ‌یدکرا.
1987
- هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری دۆڵی بالیسانیاندا و قاره‌مانه‌كانی تیپی(87)ی قه‌ره‌چوخ و(83)ی هه‌ورێ و مه‌فره‌زه‌یه‌كی سۆشیالیست به‌ره‌نگاریانبوونه‌وه و تێك‌شكێنران.
1988
- ده‌ستپێكردنی ئه‌نفالی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم له‌ناوچه‌كانی"ده‌شتی كه‌ركوك، كۆیه، هه‌ولێر" .
1989
- له‌بۆسه‌یه‌كی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان له‌گوندی"خاڵه به‌گ" كۆمه‌ڵێك جاش كه‌وتنه بۆسه‌كه‌وه له ئه‌نجامدا(2) خۆفرۆش كوژران.
1994
- چوار پێشمه‌رگه‌ی"ی.ن.ك" له شارۆچكه‌ی هه‌ریر به‌ده‌ستی پارتی شه‌هیدكران.
1995
- زنجیره هێرشێكی پارتی بۆسه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌ییان تێكشكێنرا.
1997
- یاسۆشی ئه‌كاشی، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی گه‌یشته كوردستان و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه.
1998
- هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شه‌هاده‌تی"ئیمام حسێن" له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا حوسه‌ینییه‌ی الحكیم له سلێمانی كرایه‌وه.
2000
- به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری(59)ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەڤاڵ"مام جه‌لال" پێشوازی له‌ڕێپێوانێكی فراوانی ژنانی كوردستان كرد.
2006
- بەبۆنەى یەکگرتنەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق پیرۆزبایی نامەیەکى ئاراستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و رایگەیاند: بەدیهێنانى ئەم یەکگرتنەوەیە بەدیهێنانى ئاواتى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستانە.
2007
- هەڤاڵ"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە ئۆفیسى تایبەتى خۆى لە بەغدا، پێشوازیکرد لە نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە دیدارەکەدا سەرۆک"مام جەلال" پیرۆزبایی لە مالیکى کرد بەبۆنەى سەرکەوتنى لە کۆنگرەى شەرم ئەلشێخ و ئەو دەستکەوتانەى کە وەفدى عێراق لە کۆنگرەکەدا بەدیهێنا بۆ پەیداکردنى پشتیوانى لە عێراق.
بابەتی زیاتر