1978
- فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی ئێران، كاروانی هێزی پێشمه‌رگەکانى"ی.ن.ك"یان لەسەر سنوور به‌رشه‌ستیر و رۆكێتدا. ئه‌و كاروانه به‌ره‌و هه‌كاری به‌ڕێوه‌بوون و چەند پێشمەرگەیەکی شەهید و بریندارکرد.
1979
- چەند مینێکی مەفرەزەکانی هەرێمى(14) لە نزیک رەبایەکانی(گابیریز، ماینەسور، گۆڕ عیسی) تەقیەوە، دوژمن زیانێکی زۆری لێکەوت.
1979
- مینێکی مەفرەزەیەکی هەرێمى(5) لە دارەڕەش تەقیەوە و دوو سەرباز کوژران و سیانیتریش برینداربوون.
1982
- خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری"بنگرد، سووره قه‌ڵات، ماوه‌ت".
1988
- كۆتایی هێرشه‌كانی ئه‌نفالی چوار.
1994
- لەشەڕێكی نابەرامبەرو پاش چوارکاتژمێر بەرگریکردن لەقەڵای خورماڵ و دواى ئەوەى تەقەمەنیان پێنامێنی و بەدیل دەگیرێن، فەرماندە"شەریفى قورئانى"و (16) پێشمەرگە بەدەستى پارتى و ئیسلامییەکان شەهید دەکرێن(12) پێشمەرگەیان لەدەستەی فەرماندە، كوردۆ قاسم بوون و ئەوانیتر دانیشتووى شارى پێنجوێن بوون بەم ناوانە:
1- عوسمان رەحمان.
2- جەمال فەرەج.
3- نەوزاد شێخ خالید.
4- كەریم هەڵاڵەوایی.
5- مەحمود هەڵاڵە.
1995
- چه‌ند كۆپته‌رێكی دوژمن گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری چه‌مچه‌ماڵیان بۆردومان كرد.
بابەتی زیاتر