1979
- مەفرەزەیەکی لقی یەك چوونەسەر بازگەکانی نزیک گوندی هەرگینە(پێنجوێن)و گولەبارانیان کردن، سەربازێک کوژرا و دوویتریش برینداربوون.
1982
- بۆ پشتیوانی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، كڵپه‌ی خۆپیشاندانەکان ئه‌م شار و شارۆچكانه‌شی گرته‌وه"پێ ماڵك، تووه سوران، ژاراوه، به‌سته‌ستێن، كۆیه" له ئه‌نجامدا بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی سێ هاووڵاتی بێ‌تاوان.
1987
- تۆمارکردنی داستانی گڵەزەردە لە دژی رژێمی بەعس و شەهیدبوونی"محەمەد ساڵح ئەحمەد" ناسراو بە محەمەد سەید مەحمودی پێشمەرگەی تیپی(53)ی شێروانە.
1987
- قاره‌مانه‌كانی تیپی(51)ی گه‌رمیان له ناوچه‌ی"زه‌نگ ئاباد" حه‌وت تاوانباریان ده‌ستگیركرد.
1988
- كیمیابارانی گوندی عه‌سكه‌ر و شه‌هیدبوونی ده‌یان هاووڵاتی، لەدواى ئەو بۆردومانە دوژمن بۆ رۆژی دواتر گونده‌كانی له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان كرد.
1989
- تیپی شانۆی كوردستان له بله‌كێ شانۆگه‌ری"راگوێزی" پێشكه‌شكرد.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه له‌ناوچه‌ی قادر كه‌ره‌م داستانێكیان تۆماركرد و ده‌ستیانبه‌سه‌ر چه‌ندین مقه‌ڕ فه‌وج و سریه و ده‌یان ره‌بیه‌دا گرت.
1997
- له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی میسر هەڤاڵ"مام جه‌لال" گه‌یشته قاهیره.
1999
- دوای سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ ئێران هەڤاڵ"مام جه‌لال" گه‌ڕایه‌وه بۆ خاكی هه‌رێم.
2000
- به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و له مه‌راسیمێكی میللی و ره‌سمیدا یادی دوانزه ساڵه‌ی كیمیابارانی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر كرایه‌وه.
بابەتی زیاتر