1977
- لە کەندیناوا(هەولێر) لە ئۆتومبێلێکی منظمەی فاشیستی دەسەڵاتدار درا(3) فاشیستی تیادا کوژران.
1977
- خلەی رەشە بەحری و تاقمەکەی کە بەناوى قیادە مۆقەتەوە و لە ئێرانەوە نێردرابوونەوە بۆ ناوچەی پێنجوێن بەنیازى ئەوەبوون کار بۆ سەرکردایەتی بەزیویی بارزانی بکەن، پاش ئەنجامدانی کارەکەیان بەئاشکرا چوونەوە باوەشی دوژمن و چەکی جاشێتیان بۆ فاشیستەکانی عێراق هەڵگرت.
1977
- فەقێ سمایلی یاخیانی(دوکان) کە یەکێكبوو لەلێپرسراوە سەرکردەییەکانی قیادە مۆقەتە، بەخۆی و هەموو چەکدارەکانییەوە چوونەوە پاڵ دوژمن.
1979
- شه‌وی(29/30) فه‌یسه‌ڵ تاڵه‌بانی ناسراو بە"سیروان تاڵەبانى" لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکیدا له گوندی"زێڕینجۆ"ی شاره‌زوور به‌ده‌ستی جاشه خۆفرۆشه‌كان شه‌هیدكران.
1982
- دوژمن گوندی"قه‌ڵا رێویله"ی گه‌رمیانی سووتاند.
1984
- به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی خوێندكاره مانگرتووه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
1985
- هێزیكی گه‌وره‌ی دوژمن په‌لاماری گوندی"زینانه"ی‌دا، تیپه‌كانی(51)ی گه‌رمیان و(53)ی شێروانه به‌تووندی به‌رپه‌چیاندانه‌وه و پاش شه‌ڕێكی قاره‌مانانه و ده‌سته‌ویه‌خه دوژمن تێكشكێنراو زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێكه‌وت و له‌م داستانه‌دا(5) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوو(4)ی تریش برینداربوون له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌ك.
1987
- بروسكه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ هەڤاڵ"مام جه‌لال" سه‌باره‌ت به‌ڕازی بوونی پارتی بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی.
1993
- دوژمن به‌خه‌ستی تۆپبارانی ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شێخ له‌نگه‌ری كرد.
بابەتی زیاتر