1977
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان چوونە ناو شاری کەرکووك و مفوضی ئەمن بەناوى"عبد" و پۆلیسێک کوژران.
1977
- لەناوچەی شەمیران(دەربەندیخان) بۆسەیەك نرایەوە، مفەوەز مەحمود محەمەد مستەفا کوژرا و(1) کڵاشینکۆف و(1) دەمانچە دەستکەوت بوو.
1977
- سەربازگەی قوشتەپە لە شارى(هەولێر) گولەبارانکرا(8) سەرباز کوژران.
1982
- خۆپیشاندانی جهماوهری شاری سلێمانی، كه سهرهتا له گردی سهیوان و شههیدانهوه لهلایهن كهسوكاری شههیدانهوه دهستیپێكرد و پاشان خوێندكاره چاونهترسهكان تێكهڵاویان بوون و پێكدادان تا کاتژمێر(11)ی پێشنیوهڕۆ درێژهی ههبوو.
1987
- قارهمانهكانی تیپی(91)ی سهفین بهرپهرچی هێرشێكی دوژمنیاندایهوه كه بهمهبهستی سووتاندنی گوندی فریز هاتبوون.
1989
- هێزهكانی حكومهتی عێراقی مهرقهدی شێخ قهرهچێواریان تهختكرد له قادر كهرهم.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە بەڕێز جۆرج بوش-ى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە پێگەیشت بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى بەسەرۆک کۆمارى عێراق بۆ ماوەى چوار ساڵى داهاتوو، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک بۆش زۆر بەگەرمى پیرۆزبایی خۆى ئاراستەى سەرۆک تاڵەبانى کرد و رایگەیاند: مێژوو تۆمارى دەکات کە سەرۆک تاڵەبانى سەرکردەیەکى سەرکەوتووى گەلى عێراقە و رۆڵى بەرچاوى ئەو کە پەرەسەندنە دڵخۆشکەرەکانى لێکەوتەوە لە مێژووى عێراقدا بەڕوونى دەنووسرێتەوە.
گوتیشى: ئێمە لە ئەمریکا زۆر تەقدیرى شەخسى سەرۆک تاڵەبانى و سەرکردایەتییەکەى دەکەین. سەرۆک تاڵەبانى-یش سەرۆک بوش-ى دڵنیاکردەوە کە درێژە بەدۆستایەتى پتەوى نێوان هەردوو وڵات دەدات و شانازى دەکات کە دۆستى وەک ئێوەى هەیە.
2006
- مەکتەبی سیاسیی"ی.ن.ک" لە بروسکەیەکى پیرۆزباییدا بۆ سەرۆک تاڵەبانى بەبۆنەى هەڵبژاردنیەوە بۆ سەرۆک کۆمارى عێراق، رایگەیاند: هەڵبژاردنەوەتان نیشانەى یەکڕیزیی و یەکگرتوویی ناوماڵى کوردی و بەهێزى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە.
2006
- بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى بەڕێز"مام جەلال" بەسەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆکى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی و خۆشحاڵى دەربڕی و بانگهێشتى سەرۆک تاڵەبانى کرد بۆ سەردانى ئێران.
2006
- بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى بەسەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆک تاڵەبانى بروسکەى پیرۆزبایی لەلایەن سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتى و سەرۆک و سەرکردەى حزب و لایەنە سیاسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانى پێگەیشت.
2007
- بەڕێزان"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق و مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەو تاوانە تیرۆرستییەیان ئیدانە کرد، کە تێیدا(24) کوردى ئێزدى تیرۆرکران و هاوخەمییان لەگەڵ کەسوکارى شەهیدەکان دووپاتکردەوە.
بابەتی زیاتر