1986
- له‌ کاتژمێر(30:11)ی سه‌رله‌به‌یانی دوو كۆپته‌ری دوژمن په‌لاماری گونده‌كانی تۆربه ‌و هه‌نجیره‌یاندا و له‌ ئه‌نجامدا(11) هاووڵاتیان شه‌هید كرد.
1987
- تۆپخانه‌ی شۆڕش به‌خه‌ستی تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی"سابوراوا"ی كرد و له‌ ئه‌نجامدا تانكێك و دووهاوه‌ن تێكشكێنران.
1994
- مسیۆ فرانسوا میتران پێشوازی له‌ هەڤاڵ"مام جه‌لال" كرد و میتران هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد تازه‌ كرده‌وه‌.
2003
- رۆژنامەى"الاتحاد" لە بەغدا بەتیراژى(16) هەزار دانە دەرچوو، کە لەدواى رووخانى رژێم یەکەم رۆژنامە بوو لە بەغدا چاپ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە.
2006
- بۆ جارێکیتر و لەڕووداوێکى مێژوویی و گرندا بۆ عێراقى نوێ، بەڕێز"مام جەلال" کاندیدى لیستى هاوپەیمانیى بۆ کوردستان لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە بۆ چوار ساڵى دیکە بەسەرۆک کۆمارى عێراق هەڵبژێردرایەوە و بووە یەکەم سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى عێراق کە بۆ دووەمینجار متمانى گەلانى عێراقى بەدەستهێناو بەو بۆنەیەشەوە جەماوەرى عێراق و کوردستان لەناوچە جیاجیاکاندا بەشێوازى جیاجیا خۆشحاڵییان دەربڕى.
هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەوەى سەرۆک تاڵەبانى لە یەکەم دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەراندا، د. عادل عەبدولمەهدى و د. تاریق ئەلهاشمى جێگرانى سەرۆک کۆمار هەڵبژێردران، هەروەک د. مەحموود مەشهەدانى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و خالید ئەلعەتییە و عارف تەیفور بەجێگرى یەکەم و دووەمى سەرۆکى ئەنجوومەن هەڵبژێردران، لە هەماندانیشتندا سەرۆک تاڵەبانى د. نورى ئەلمالیکى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ راسپارد.
2007
- بەبۆنەى یادى(109) ساڵەى رۆژنامەنووسى کوردییەوە، سەرۆک تاڵەبانى و سەرۆک بارزانى پیرۆزباییان لە رۆژنامەنووسانى کوردستان کرد و داواشیان کرد، ئازادانە رەخنەى بنیاتنەر لە دیاردە و کەموکورتییەکان بگرن و رێگەى چارەسەرکردنیشیان بۆ دەستنیشان بکەن.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved